سەرۆکی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی: حکومەت پێویستە ڕۆتیناتی سەر سنورەکان نەهێڵێت


لەئێستادا دەنگۆی داخستنی سنورەکان و دەست بەسەرداگرتنی خاڵە بازرگانیەکان لەلایەن حکومەتی عێراقە باسێکە هاوڵاتیانی نیگەران کردووە و ترسو دڵەراوکێی زۆرترکردووە سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیش پێی وایە هیچ وڵاتێکی دراوسێ دەست بۆ داخستنی سنورەکەی نابات لەبەر بەرژوەندی خۆیان.

سیروان محەمەد سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەئاوێنەی ڕاگەیاند ''کارە بازرگانیەکان لە خاڵە سنوریەکانی ئێران و تورکیا و خواروی عێراق بەردەوامن، تەنها چەند قسەیەک دڵەراوکێی دروستکردووە لەناو هاوڵاتیاندا کە خاڵە سنوریەکان دادەخرێت بەڵام له‌ڕاستیدا تا ئێستا کێشەو گرفت له‌ئارادا نیە، ئه‌و وتى "عێراق دەیەوێت بەرنامە دابنێت ئەگەر خاڵە سنوریەکان دابخات، ڕێڕەوی بازرگانی بگۆڕێت بۆ بەسرە تا بازرگانەکانی ئێمەش کارەکانیان بەرن بۆ ئەوێ، بۆیە پێویسته‌ حکومەتی هەرێم بەژیرانە مامەڵە لەگەڵ ئەم بابەتە بکات‌و  ئەو دڵەڕاوکێیە لەناو خەڵکدا نەهێڵێت".

وتیشى "کاری سەرەکی حکومەت دەبێت ئەو ڕسوماتانەی زیادەن و لەدوای گومرگ کردن لە خاڵە سنوریەکان بەنایاسایی وەر دەگیرێت نەهێڵدرێت، تا نرخ لەسەر هاوڵاتیان زیاد نەبێت لەم کاتی قەیرانی داراییەدا، چونکە ئەو پارانەی وەردەگیرێت لەتەواوی خاڵە سنوریەکان بەبڕوای ئێمە بۆ حکومەت نیە کە چەند جارێک داوای ڕونکردنەوەمان لەحکومەت کردووە بەڵام وەڵام نەدراوینەتەوە".

سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ئاماژە بەوەش دەکات كه‌ سودمەندی یەکەم لەکاری بازرگانیدا وڵاتانی دراوسێیە، بۆیە داخستنی سنورەکان ئەستەمە کە بەدەیان هەزار ئۆتۆمبێلی ئەو وڵاتانە لە خاڵە سنوریەکان کاردەکەن‌و بازرگانانی هەردو وڵاتى ئێران‌و توركیا سودمەندی یەکەمن لەگەڵ هەرێم، ئه‌و وتى "ترسی داخستنی سنور له‌لاى هەردو وڵاتیش هەیە، چونکە ئێرانیه‌كان بڕوایان وایە گەر ئێران سنور دابخات تورکیا بازاڕی خۆی زیاتر له‌هه‌رێمى كوردستاندا فراوانتر دەکاتەوە، به‌هه‌مانشێوه‌ توركه‌كانیش پێیانوایه‌ تورکیا سنور دابخات ئه‌وا ئێران ئه‌م هه‌له‌ ده‌قۆزێته‌وه‌و بازاڕی خۆی زیاتر له‌هه‌رێمى كوردستان گه‌وره‌ دەکات، لەوەش دەترسن هەردوو وڵات کە دەروازەی بازرگانی بچێتەوە بۆ بەسرە بۆیە کەسیان بڕوایان بەکەسیان نیە و بروام وایە ناتوانن دەروازەکان دابخەن".

سەرۆکی ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازى سلێمانی کۆبونەوەی ژورە بازرگانیە عێراقیەکان و کوردستانیش بەگرنگ دەزانێت كه‌ بەنیازن بانگهێشتیان بکەن بۆ کوردستان بۆ هێشتنەوەی کاری بازرگانی و بەرەو پێشبردنی تا هۆکارە سیاسیەکان نەبنە شکست لەبەردەم کاری بازرگانیدا‌و هەوڵ بۆ چارەسەرکردنی کێشە بازرگانیەکان بدرێت و نێوەندگیری نکەن لەنێوان هەرێم و بەغدا، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلیمانی سەرقاڵی خۆ ئامادەکردنه‌ بۆ ئەنجامدانی سەردانێکی بازرگانی بۆ وڵاتانى ئێران و تورکیا و ڕۆژئاوای کوردستان بۆ بەهێزکردنی پەیوەندیە بازرگانیەکان لەگەڵ بازرگانانی ئەو وڵاتانەو هێشتنەوەی کارە بازرگانیەکان‌و هەوڵدان بۆ دروستکردنی پەیوەندیەکی گەورەی بازرگانی لەگەڵ ڕۆژئاوا‌و دروستکردنی ڕێڕەوێکی بازرگانی لەئەگەری هەر داخستنێکی سنور لەلایەن وڵاتانی دراوسێوە.

سیروان محەمەد داوا لە حکومەتدەکات کاربکات بۆ بەرزکردنەوەی ڕسومات لەسەر ئەو براندە بیانیانە بەتایبەت خۆراکیەکان کە لەکوردستاندا کاردەکەن و پارەیەکی زۆری وڵاتەکە دەبەنە دەرەوە‌و له‌به‌رامبه‌ردا پشت بە کاره‌ بازرگانیەکانی ناوخۆ ببەسترێت و براندی بازرگانە ناوخۆیەکان پارێزگاری لێبکرێت، نەک بازرگانە تورکیەکان و ئێرانیەکان ئەو پارە زۆرەی لەکوردستان دەستیان دەکەوێت بیبەنەوە بۆ وڵاتەکەی خۆیان، ئه‌و وتى "دەبێت حکومەت چاودێر بێت بەسەر ئەم مەسەلەیەوە چونکە چەندین بازرگانی گەورەی خۆمان هەیە کە کاردەکەن و براندنی باشیان هەیە نابێت بهێڵدرێت لەو بواره‌دا بازرگانی تورکی و ئێرانی کاربکەن و هەمان ڕسوماتی بازرگانە ناوخۆییەکەی لێوەرگیرێت دەبێت سێ قات لەسەریان زیادبکات".
 



PM:08:18:12/10/2017




ئه‌م بابه‌ته 1087 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو‌
Yeezy 350 Boost V2,Adidas Yeezy 750 Boost,Adidas Zestra Chaussures,Nike Air Force 1 07,Air Force 1 Flyknit Chaussures,Air Force 1 Mid 07 Chaussures
Nike Air Max 90 Fireflies,NIKE AIR MAX 90 MID,NIKE AIR MAX 95,NIKE AIR MAX 95 CHAUSSURES,NIKE AIR MAX MOTION LW,NIKE AIR MAX TAILWIND 8