شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌ بێ شۆفێره‌كان له‌ میترۆكانی ژێر زه‌وی روسیا ده‌بن ‌


 ئاژانسی ئینته‌ر فاكسی ڕوسیا له‌زاری(ئۆلیگ بیلازیۆروف) سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی هێلی ئاسنی ئه‌و وڵاته‌وه‌ ئاشكرایكرد، دامه‌زراوه‌كه‌یان هه‌وڵ ده‌دات تا ساڵی 2021  شه‌مه‌نده‌فه‌ری بێ شۆفێر بخرێته‌ بواری كاركردنه‌وه‌ له‌ میترۆكاندا.

بیلازیۆرۆف وتیشی» له‌ سه‌ره‌تادا پلانه‌كه‌ به‌ شێوه‌یه‌ك ده‌بێت كه‌ 33 شه‌مه‌نده‌فه‌ری بێ شۆفێر بخرێته‌ كار له‌ میترۆكانی سه‌نته‌ری بازنه‌یی مۆسكۆدا، چونكه‌ ئه‌م ئامێرانه‌ میكانیزمی جوڵه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كان خێرا ده‌كات، ئێستا مه‌ودای كاتیی نێوان شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كان له‌ میترۆی مۆسكۆدا 6 خووله‌كه‌، به‌ڵام كاتێك ئه‌و شه‌مه‌نده‌فه‌رانه‌ دابنرێن ئه‌و ماوه‌یه‌ ده‌بێته‌ 3 خوله‌ك».

 پێویسته‌ بوترێت، ڕوسیای فیدرالی خاوه‌نی گه‌وره‌ترین تۆڕی هێڵی ئاسنینه‌ له‌جیهاندا و به‌هه‌زاران شه‌مه‌نده‌فه‌ر له‌سه‌ر زه‌وییه‌كانی له‌هاتوچۆدان، ته‌نانه‌ت ئه‌و میترۆی ژێر زه‌وییانه‌ی كه‌ له‌ مۆسكۆی پایته‌ختدان‌و یه‌كه‌مین لقی له‌ ساڵی 1945دا كراوه‌ته‌وه‌‌و یه‌كێكه‌ له‌ گه‌وره‌ترین و ئاڵۆزترین تۆڕه‌كانی میترۆ كه‌ له‌ پایته‌خته‌كانی جیهاندا هه‌یه‌.


PM:02:19:12/10/2017




ئه‌م بابه‌ته 71 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Yeezy 350 Boost V2,Adidas Yeezy 750 Boost,Adidas Zestra Chaussures,Nike Air Force 1 07,Air Force 1 Flyknit Chaussures,Air Force 1 Mid 07 Chaussures
Nike Air Max 90 Fireflies,NIKE AIR MAX 90 MID,NIKE AIR MAX 95,NIKE AIR MAX 95 CHAUSSURES,NIKE AIR MAX MOTION LW,NIKE AIR MAX TAILWIND 8