جوتیارێكی هه‌ڵه‌بجه‌ برنج له‌ ژێر خانوی پلاستیکیدا به‌رهه‌مده‌هێنێت


ئازاد محه‌ممه‌د ئه‌و جوتیاره‌ نمونییه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌ له‌ داهێنانه‌كانی له‌ بواری كشتوكاڵی له‌ داهێنانێكی ناوازه‌ له‌ بواری به‌رهه‌مهێنانی برنج له‌ ژێر خانوی پلاستیکی و دانی ئاوێكی زۆر كه‌مبه‌رهه‌مێكی دووقات له‌ مه‌ره‌زه‌ برنجه‌ی هه‌یه‌ كه‌ ئاوێكی یه‌جگار زۆری پێویسته‌.

ئازاد محه‌مه‌د چه‌ندساڵێكه‌ به‌رده‌وامه‌ له‌ داهێنان له‌ به‌رهه‌می كشتوكاڵی و میوه‌ ده‌ڵێت: "وڵاته‌كه‌ی ئێمه‌ كێشه‌ی كه‌م ئاوی هه‌یه‌ بۆیه‌ وه‌ك پێویست جوتیاران نه‌یان توانیوه‌ مه‌ره‌زه‌ بكه‌ن و به‌رهه‌می خۆماڵی برنج بخه‌نه‌ بازاڕه‌كانی كوردستان بۆیه‌ له‌ ئێسته‌دا به‌زه‌حمه‌ت برنجی كوردیت ده‌ست ده‌كه‌وێت له‌ بازاڕه‌كانی كوردستان ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ هه‌موی برنجی وڵاتانه‌ كه‌ به‌پێی پێویستیش ئه‌و برنجانه‌،ته‌ندروست نین.

ئازاد محه‌مه‌د جوتیار ده‌شڵێت:"له‌ به‌رده‌وامی داهێنانه‌كانم له‌ بواری كشتوكاڵی بیرم له‌ وه‌كرده‌وه‌ تاقیكردنه‌وه‌ له‌ سه‌ر ڕواندنی برنج بكه‌م كه‌ به‌كه‌مترین ئاو زۆرترین به‌رهه‌می هه‌بێت،بۆیه‌ له‌م ساڵدا سێی گۆلی چه‌ندین مه‌تری  برنج له‌ ژێر خانوی پلاستیکی ڕواند سوپاس بۆ خوا له‌ ئێسته‌دا،زۆر به‌سه‌ركه‌وتی ڕواوه‌ و گه‌شه‌ی كردوه‌ كه‌ ڕۆژانه‌ ته‌نها نزیكه‌ی یه‌ك به‌رمیل ئاو ده‌كه‌مه‌ ژێر برنجه‌كه‌ كه‌ به‌شێوه‌ی قه‌تره‌ی ته‌ئسیسی ئاوه‌كه‌م بۆ كردوه‌.

ئه‌وجوتیاره‌ وتیشی: "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ ژێر خانوی پلاستیکی شێی زه‌وی زیاتره‌ و دره‌نگتر زه‌ووی وشكده‌بێته‌وه‌ بۆیه‌ ئیدی ئه‌و برنجه‌ به‌رده‌وام پێویستی به‌ئاو نابێت كه‌ به‌یته‌كه‌ له‌ 60%ئه‌و خۆره‌ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ كه‌ بدات له‌ برنجه‌كه‌ بۆیه‌،پێویستی به‌ئاوی به‌رده‌وامی نابێت،ئه‌و سێی گۆله‌ برنجه‌ی من له‌مساڵدا وه‌ك تاقیكردنه‌وه‌ ڕواندوومن  كه‌ به‌شێوه‌ی شه‌تڵی له‌ لایه‌ن سێی جوتیاره‌وه‌ هێناومه‌ به‌راورد به‌ برنجه‌ مه‌ره‌زه‌كه‌ی ئه‌وان ئه‌و برنجانه‌ی من دوو هنده‌ی ئه‌وان زیاتر گه‌شه‌ی كردوه‌ گوڵه‌كه‌شی دوو هنده‌ی ئه‌وان برنجی تێدایه‌.

ئه‌و جوتیاره‌ نمونه‌یه‌ وتیشی: "بیرم له‌وه‌ كردوه‌ته‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌شێك له‌ جوتیارانی شاره‌زوور و به‌رپرسانی حكومی كاربكه‌ین كه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی  جوتیارانمان مه‌ره‌زه‌ی برنج بكه‌ن له‌ ژێر خانوی پلاستیکی، پێویستی به‌ئاوێكی زۆر نیه‌ و به‌رهه‌مێكی زۆریشیان ده‌ست ده‌كه‌وێت.

محه‌مه‌د ڕونیده‌كاته‌وه‌:"له‌ ساڵی ئاینده‌ فكره‌ی ڕواندنی برنج فراوانتر ده‌كه‌م كه‌ بتوانم برنجی لێبخه‌مه‌ بازاڕه‌كانی كوردستان كه‌ له‌ ئێسته‌دا ئه‌و سێی گۆله‌ برنجه‌ی من كردوومه‌ بۆنێكی زۆر خۆش و تایبه‌تی هه‌یه‌ مرۆڤ حزده‌كات له‌ نزیكیه‌وه‌ بێت.

ناوبراو ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات:"كاوه‌ عه‌لی جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ له‌نزیكه‌وه‌ چاودێری تاقیكردنه‌وه‌كه‌م ده‌كات له‌سه‌ر ڕواندنی برنج له‌ ژێر به‌یت،ئه‌گه‌ر بێت و سه‌ركه‌وتنی باش به‌ده‌ست بێنێت كاربكه‌ن بۆ فراوان كردنی كشتوكاڵی برنج له‌ ژێر  خانوی پلاستیکی به‌ئاوێكی زۆر كه‌م.
 

جام كوردی


PM:01:59:12/10/2017




ئه‌م بابه‌ته 97 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو‌
Yeezy 350 Boost V2,Adidas Yeezy 750 Boost,Adidas Zestra Chaussures,Nike Air Force 1 07,Air Force 1 Flyknit Chaussures,Air Force 1 Mid 07 Chaussures
Nike Air Max 90 Fireflies,NIKE AIR MAX 90 MID,NIKE AIR MAX 95,NIKE AIR MAX 95 CHAUSSURES,NIKE AIR MAX MOTION LW,NIKE AIR MAX TAILWIND 8