موچه‌ به‌ سیسته‌می بایۆمه‌تری ده‌درێت

وته‌بێژی سیسته‌می بایۆمه‌تری به‌چه‌ند میدیایه‌كی راگه‌یاندوه‌، له‌ مانگی 10 ه‌وه‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌ سیسته‌می بایۆمه‌تری ده‌بێت.

سه‌میر هه‌ورامی وته‌بێژی سیسته‌می بایۆمه‌تری و سكرتێری رۆژنامه‌وانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ چه‌ند میدیایه‌كی راگه‌یاندوه‌: مووچه‌ی مانگی 8ی فه‌رمانبه‌ران كه‌ له‌ مانگی 10 دا دابه‌شده‌كرێت به‌ سیسته‌می بایۆمه‌تری دابه‌شده‌كرێت و له‌ قۆناغی یه‌كه‌مدا هه‌ر فه‌رمانبه‌رێكی مه‌ده‌نی خۆی تۆمار نه‌كردبێت مووچه‌كه‌ی راده‌گیرێت، له‌ قۆناغی دووه‌میشدا ئه‌گه‌ر خانه‌نشینان و كه‌رتی سه‌ربازی خۆیان تۆمارنه‌كردبوو مووچه‌كانیان راده‌گیرێت.

وتوشیه‌تی: نزیكه‌ی 1000 فه‌رمانبه‌ری مه‌ده‌نی ناویان تۆمارنه‌كردوه‌و ده‌بێت ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاری تایبه‌تیان بۆ ده‌ربكات.



PM:05:23:11/10/2017




ئه‌م بابه‌ته 321 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو‌