هیچ بڕیارێك نییه‌ له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ بۆ راگرتنی‌ به‌شه‌ خۆراك


 
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ كۆمپانیای‌ خۆراك له‌سلێمانی‌ رایده‌گه‌یه‌نێت، دابه‌شكردنی‌ به‌شه‌ خۆراك به‌رده‌وامه‌و تائێستا هیچ بڕیارێك نییه‌ له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ بۆ راگرتنی‌.

شه‌وكه‌ت محه‌مه‌د به‌خه‌ندانی‌ ‌ ڕاگه‌یاند "به‌شه‌ شه‌كری مانگی‌ حوزه‌یران و زه‌یتی‌ مانگی‌ ئابی ئه‌مساڵ ئاماده‌كراوه‌و به‌بۆنه‌ی‌ پشووی‌ كۆچی‌ دوایی مام جه‌لاله‌وه‌ دابه‌شنه‌كراوه‌، هه‌وڵ ده‌ده‌ین له‌هه‌فته‌ی‌ داهاتوو به‌پێی‌ توانا ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی‌ بكه‌ین".

وتیشی‌ "هاوڵاتیان دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ تا ئێستا هیچ بڕیارێك نییه‌ له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ بۆ ڕاگرتنی‌ به‌شه‌خۆراكی‌ هاوڵاتیانی‌ هه‌رێم".

به‌شه‌ خۆراكی‌ مانگانه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی‌ بازرگانی‌ عێراقه‌وه‌ سه‌رپه‌رشتی‌ ده‌كرێت و به‌سه‌ر سه‌رجه‌م هاوڵاتیان له‌سه‌رتاسه‌ری‌ عێراق و هه‌رێمی‌ كوردستان دابه‌شده‌كرێت.

به‌هۆی‌ ئه‌نجامدانی‌ ریفراندۆمه‌وه‌ به‌غدا زنجیره‌یه‌ك بڕیاری‌ ده‌ركردووه‌ بۆ سزادانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، به‌ڵام بریاره‌كان به‌شه‌ خۆراكی‌ نه‌گرتووه‌ته‌وه‌.


AM:11:03:10/10/2017




ئه‌م بابه‌ته 164 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌