نرخی نەوت بەرز بوویەوە


دوای دابەزینی نرخەكان بۆ چەند جارێك لەماوەی هەفتەیەكدا، ئەمڕۆ جارێكی تر نرخی نەوت بەرز بوونەوەی تۆمار كردۆتەوە.

هەناردەی نەوت لەبەندەرەكانی مەكسیك ئاسایی بۆتەوە، خواستیش لەسەر نەوت بەرز بوونەوەی تۆماركردووە، ئەمانەش كاریگەریان لەسەر نرخەكان دروستن كردووەو بەرز بوونەوە تۆمار كراوە.

ئەمەو ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە (55.79) دۆلارو نرخی بەرمیلێك نەوتی خامیش بە (49.58) دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.


AM:10:52:10/10/2017




ئه‌م بابه‌ته 189 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌