له‌ 2 مانگی ڕابردوودا بەبەهای زیاتر له‌ ۱۷۵ ملیۆن دۆلار که‌لوپه‌لی ئێرانی هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات کراوه‌

به‌رپرسی ئیداره‌ی بازرگانی بۆ ده‌ره‌وه‌ی پارێزگای کوردستان ڕایگه‌یاند ''له‌ 2 مانگی ڕابردوودا بەبەهای زیاتر له‌ ۱۷۵ ملیۆن دۆلار که‌لوپه‌لی ئێرانی له‌ سنووره‌کانی کوردستانه‌وه‌ هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات کراوه‌.

سادق سه‌مه‌دی، به‌رپرسی ئیداره‌ی بازرگانی ده‌ره‌وه‌ پارێزگای کوردستان به‌ئاژانسی مێهری راگەیاند ''ئاڵ و گۆڕه‌کان له‌ ٢ مانگی ڕابردوودا، یه‌ک ملیۆن و ٢٧٢هه‌زار تۆن به‌بەهای  ۸۱۰ ملیۆن  دۆلار  بووه‌ که‌ له‌ چاو ساڵی ڕابردوو له‌ڕووی قەبارەوە له‌ سه‌دا ١٣٪ له‌ڕووی بایه‌خی دراوییه‌وه‌  له‌سه‌دا ٢٣٪ زیادی کردووه‌''.

سادق سه‌مه‌دی وتیشی  ''له‌م ماوه‌یەدا زیاتر له‌ ٢٥٢ هه‌زار تۆن، شتومەک بەبەهای ۱۷۵ ملیۆن دۆلار، له‌ سنووره‌کانی کوردستانه‌وه‌ هه‌نارده‌ کراوه‌ که‌ له‌سه‌دا ٩٧٪ بۆ هه‌رێمی کوردستان بووه‌، هه‌روه‌ها ۳ له‌ سه‌دی بۆ ئه‌فغانستان، ڕووسیا، سوودان و پاکستان بووه‌.

به‌رپرسی ئیداره‌ی بازه‌رگانی ده‌ره‌وه‌ پارێزگای کوردستان ئاماژەی بەوەش کرد به‌ گشتی له‌چاو ساڵی پاره‌وه‌ له‌سه‌دا ١١٪ هه‌نارده‌ کردن له‌ کوردستانه‌وه‌ زیادی کردووه‌ که‌ له‌ ڕووی قەبارەوە له‌سه‌دا ١٣ هه‌نارده‌ کردن زیادی کردووه‌ و له‌ ڕووی بایه‌خی دراویشه‌وه‌  له‌سه‌دا ٣٢ به‌رز بووه‌ته‌وه‌.

ئه‌و سه‌باره‌ت به‌ هاوه‌رده‌کردنی که‌لوپه‌ل بۆ ئێرانی وتی: ''له‌م ماوه‌دا ۳۲ هه‌زار تۆن به‌ بڕی ۳۹ ملیۆن دۆلار کەلوپەل هاورده‌ کراوه‌ که‌  له‌سه‌دا ٨١ له‌ هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌ بووه‌، هه‌روه‌ها له‌ ئیتالیا، ئاڵمانیا، پاکستان و هۆله‌نداوه‌ هاورده‌ کراوه‌.

 هه‌روه‌ها به‌ بڕی ۸۷۵ هه‌زار تۆن به‌ بڕی ۲ ملیار و ۳۱۹ ملیۆن دۆلار له‌ پارێزگای کوردستانه‌وه‌ تڕانزیت کراوه‌ که‌ له سه‌دا ٢٢٪ به‌نیسبه‌ت ساڵی ۹۵ه‌وه‌ زیادی کردووه‌.

ئه‌و له‌ کۆتایدا وتی: به‌ گشتی ئاڵ و گۆڕه‌کان به‌ بڕی یه‌ک ملیۆن و ٢٧٢ هه‌زار تۆن به‌ بایه‌خی ۲  ملیار و ۸۱۰ ملیۆن  دۆلار بووه که‌ له‌ جاو ساڵی ڕابردوو له‌سه‌دا ٢٣٪ زیادی کردووه‌.


AM:09:57:09/10/2017




ئه‌م بابه‌ته 274 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌