شاندێکی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی بەشداری لەپرسەی سەرۆک مام جەلال کرد


پێش نیوەڕۆ ئەمرۆ شاندێکی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی بەشداری لەپرسەی سەرۆک مام جەلال کرد، سەرۆکی ژوور رایگەیاند ''بەبیستنی هەواڵی کۆچی دوای سەرکردە مەزنەکە چاوەکانمان پڕ فرمێسک و دڵمان پڕ گریانە''.

هەریەک لەسیروان محەمەد، سەرۆکی ژوور و ژمارەیەک لەئەندامانی ئەنجومەنی کارگێری ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی بەشداریان لەپرسەی سەرۆک مام جەلال کرد کەپێکهاتبون لە نەوزاد غەفور جێگری سەرۆکی ژوور و کەمال حەمە عەلی و بەختیار مەحمود و عوسمان فەتاح ئەندامانی ئەنجومەن.

لای خۆیەوە سیروان محەمەد سەرۆکی ژوری بازرگانی‌و پیشەسازی سلیمانی رایگەیاند ''بۆ ئه‌و خه‌مه‌ قورسه‌ له‌ناخه‌وه‌ به‌شداریی‌ خه‌متان ده‌كه‌ین‌و هاوخه‌می‌ قوڵی‌ خۆمانتان ئاڕاسته‌ی‌ یه‌ك به‌یه‌كی‌ ئێوه‌ی‌ به‌ڕێز‌و یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان‌و هه‌موو گه‌لی‌ كوردستان ده‌كه‌ین''.

سەرۆکی ژوور وتیشی ''ژووری‌ بازرگانی‌‌و پیشه‌سازی‌ سلێمانی‌، كۆچی‌ دوایی‌ به‌ڕێز مام جه‌لال به‌زیانێكی‌ گه‌وره‌ ده‌زانێت بۆ هه‌موو گه‌لی‌ كورد‌و ناوچه‌كه‌و جیهان، كه‌ ئه‌م سه‌رۆكه‌ بوێر‌و جوامێره‌ ژیانی‌ پڕاوپڕه‌ له‌هه‌ڵوێست‌و ئازایه‌تی‌‌و ره‌مزی‌ قۆناغێكی‌ خه‌باتی‌ رزگاریخوازیی‌ كوردستانه‌''.

ڕاشیگەیاند ''وه‌ك ژووری‌ بازرگانی‌‌و پیشه‌سازی‌ سلێمانی‌، له‌په‌روه‌ردگاری مەزنمان داوایه‌ گیانی کۆچکردو به‌ به‌هه‌شتی بەرین شاد بكات،  سه‌بوریی‌و ئۆقره‌ییش به‌ئێوه‌و كوڕه‌كان و دۆستان و خانه‌واده‌ و بنه‌ماڵه‌ی تێكۆشه‌رتان‌ ببه‌خشێت، ئه‌وه‌ دوایین ناخۆشی و خه‌متان بێت. 

مام جه‌لال كوڕ‌ی شێخ حیسامه‌دین كوڕ‌ی شێخ نوری كوڕ‌ی شێخ غه‌ فوور. هاوینی ساڵی 1933 له‌ گوندی (كه‌لكان)ی قه‌تپاڵی چیای كۆسره‌ت له‌دایكبووه‌، كه‌ ده‌ڕ‌وانێته‌ ده‌ریاچه‌ی دوكان، چه‌ند ساڵێك ته‌مه‌نی منداڵی له‌و گونده‌ به‌سه‌ر بردووه‌و دواتر باوكی بووه‌ به‌رێبه‌ری ته‌كیه‌ی تاڵه‌بانی له‌ كۆیه‌. له‌وێ چۆته‌ قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی و به‌ سه‌ركه‌وتوویی خوێندنی ته‌واو كردووه‌، خوێندكارێكی زیره‌ك لێهاتوو بووه‌، هه‌ر له‌ ته‌مه‌نی منداڵییه‌وه‌ نیشانه‌كانی سه‌ركردایه‌تی به‌ جۆرێ‌ لێده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ پێش هاوڕ‌ێكانی ده‌كه‌وت بۆ كۆڕ‌ی پرسه‌و ئه‌و بۆنانه‌ی له‌و سه‌رده‌مه‌دا به‌ڕ‌ێوه‌ ده‌چوون، به‌یانیان له‌ كاتی ریزبوونی قوتابیاندا، مامۆستاكان پێش هه‌مووان ئه‌ویان هه‌ڵده‌بژارد بۆ خوێندنه‌وه‌ی شیعری نیشتمانیی و نه‌ته‌وه‌یی.

له‌ 06/ نیسانی 2005 مام جه‌لال 227 ده‌نگی له‌ كۆی 248 ده‌نگی ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌ی نیشتمانی عیراقی به‌ده‌ستهێناو به‌ هه‌ڵبژاردنێكی راسته‌وخۆ به‌ یه‌كه‌مین سه‌رۆكی هه‌ڵبژێراوی عیراق هه‌ڵبژێردرا، به‌مجۆره‌ سه‌رۆك تاڵه‌بانی له‌ فراوانترین ده‌روازه‌كانه‌وه‌ چووه‌ ناو مێژووی كوردو هه‌روه‌ها له‌ جوانترین ده‌روازه‌شه‌وه‌ چووه‌ ناو مێژووی عیراق و له‌ ناودارترین ده‌روازه‌شه‌وه‌ چووه‌ نێو مێژووی سیاسی و دیموكراسی جیهانه‌وه‌

له‌ 17-12-2012 له‌ به‌غدا توشی جه‌ڵده‌ی مێشك بوو، پاشان بۆ چاره‌سه‌ر گه‌یه‌نرایه‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیا و پاش ماوه‌یه‌ك به‌ ته‌ندروستیه‌كی باشه‌وه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ شاری سلێمانی.

له‌و كاته‌شه‌وه‌ تا كۆچی دوایی كرد، چه‌ند جارێك بۆ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر سه‌ردانی وڵاتی ئه‌ڵمانیای كردو له‌ رۆژی 3-10-2017  دڵه‌ گه‌روه‌كه‌ی له‌ لێدان و كه‌وتوو و كۆچی دوایی كرد.





PM:12:40:04/10/2017




ئه‌م بابه‌ته 1238 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو‌
Yeezy 350 Boost V2,Adidas Yeezy 750 Boost,Adidas Zestra Chaussures,Nike Air Force 1 07,Air Force 1 Flyknit Chaussures,Air Force 1 Mid 07 Chaussures
Nike Air Max 90 Fireflies,NIKE AIR MAX 90 MID,NIKE AIR MAX 95,NIKE AIR MAX 95 CHAUSSURES,NIKE AIR MAX MOTION LW,NIKE AIR MAX TAILWIND 8