رووداوه‌كه‌ی لاس فیگاس پشكی كۆمپانیاكانی چه‌ك به‌رزده‌كاته‌وه‌

به‌هۆی رووداوه‌كه‌ی دوێنی شه‌وی شاری لاس فیگاس كه‌ تێیدا زیاتر له‌ 50 كه‌س كوژران و 400 تریش برینداربوون، ئه‌مڕۆ 2/10/2017  پشكی كۆمپانیا ئه‌مریكاییه‌كانی دروستكردنی چه‌ك به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رچاوی به‌خۆوه‌ بینی.

تۆڕی هه‌واڵی CNBCی ئه‌مریكی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، پشكی كۆمپانیا ئه‌مریكاییه‌كانی دروستكردنی چه‌ك وه‌ك (Sturm Ruger ، American Outdoor Brands) به‌ڕێژه‌ی 4% بۆ 5% به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆوه‌ بینیوه‌.

ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه‌: شاره‌زایان پێیان وایه‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی ئه‌و رێژه‌یه‌ له‌پشكی كۆمپانیاكانی دروستكردنی چه‌ك، بۆ خواستی كڕینی چه‌كی سوك دێت كه‌ له‌لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه‌ بۆ به‌رگری كردن له‌خۆیان ده‌یكڕن و داوایده‌كه‌ن.

ئاژانسه‌كه‌ ئه‌وه‌شی رونكردووه‌ته‌وه‌: شاره‌زایان پێیان وایه‌ یاسای هه‌ڵگرتنی چه‌ك له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پێویستی به‌چاو پێداخشانه‌وه‌و توندكردنه‌وه‌ هه‌یه‌.

PUKmedia 


AM:10:24:03/10/2017




ئه‌م بابه‌ته 234 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌