دەتوانیت چی لە چاوپێکەوتنێکی خراپی کارەوە فێربیت؟


چاوپێکەوتنی کار ڕەنگە ناخۆشترین و قەلەقترین بەشی گەڕان بە دوای کاربێت لەبەر ئەوەی وا دەردەکەوێت کە داهاتووت پشت بەو چەند خولەکە دەبەستێت، هەندێک جار واهەست دەکەیت تەواو ئامادەیت و متمانەت بە خۆتە بەڵام کاتێک دێیتە دەرەوە هەستەکەی ڕێک پێچەوانەکەی بوو، دەتوانیت سوود لە ئەزموونی چاوپێکەوتنی خراپی کار وەربگریت:

هەموو شتێک بنووسەوە:
دوای ئەوەی لە چاوپێکەوتنەکە دەرچوویت، خۆت بگەیەنە بە قاوەخانەیەک و دانیشە ئەو ئەزموونەت بنووسەوە،  لە هەستەکان لە دوای دیدارەکە دەست پێ بکە و دواتر ئەو کاتەی چوویتە ژوورەوە و کاتی چاوپێکەوتنەکە و ئەو کاتەی کە تەواو بوویت،دەتوانیت دەستنیشانی بکەیت چی کاتێک شتەکان تێکچوون و ئاراستەی هەڵەیان وەرگرت؟ هیچ خاڵێکی دیاریکراو هەبوو کە بییرت بێت شتەکانی تێکدا؟ دواتر هەموو پرسیارەکان بنووسەوە، ئینجا ئەو وەڵامانەی پێی دڵخۆش نەبوویت،  بەمە ئەو پرسیارانە دەزانیت کە بۆی ئامادە نەبوویت تا بۆ جاری داهاتوو دووبارەی نەکەیتەوە، لە کۆتاییدا، هەستی خۆت لەبارەی ئیشەکە و جێگای کارکردنەکە دەرببڕە، ئایا بەراستی حەزت لە کارەکە بوو؟ شەوی پێشتر خەوت باش بوو؟

لەگەڵ دۆستەکانت قسە بکە:
لەگەڵ هاوڕێ و دۆستەکانت قسە بکە و باسی ئەزموونەکەتیان بۆ بکە و بزانە ئەوان چی دەڵێن،  رەنگە ئەوان بۆچوونێکی جیاوازیان هەبێت کە تۆ بیرت لێی نەکردبێتەوە و بتوانن شتەکانت بۆ ڕوونبکەنەوە.

سوپاسنامەیەکیان ئاراستە بکە:
سەرباری ئەوەی دیدارەکە چۆن کۆتایی هات و هەتا ئەگەر پەنێکیشت نابێتەوە (وەکو ناوهێنانی هەڵە یان ڕژاندنی گلاسی ئاوەکەت)، دەرفەت بقۆزەوە بە ڕاستکردنەوەی هەڵەکەت لە ڕێی سوپاس نامەیەکەوە و لەو رێیەوە روونکردەوە بدە، دەتوانیت تەنانەت داوای دەرفەتێکی دیکە بکەیتەوە.

سەرکەوتنەکەت لەبییر بمێنێت:
بیر لەو شتانە بکەوە کە لەو چاوپێکەوتنەدا بە باشی ئەنجامتدا و سەربەرزی پێیان و بینووسەوە، لەبیریشت نەچێت: کە توانیت چاوپێکەوتنێک ئەنجام بدەیت، خودی خۆی دەستکەوتێکە.

بە ئومێدبە:
تەسلیم مەبە و گەشبین بە،  زۆر هۆکار هەن کاریگەری لە چاوپێکەوتنێکی لەو جۆرە دەکەن و هەربۆیە خۆت تووشی دوودڵی و بێ ئومێدی مەکە و گومان مەخە سەر خۆت کە کارت تێ بکات، دوای بییركردنەوە  لە کۆی پرۆسەکە، وئەوانەی بەسەرت هات و کردت قبووڵ بکە و بڕوانە  دیداری داهاتووت بەڵام ئەمجارە بە ڕاستکردنەوەی ئەو شتانەی کە جارەکەی پێشوو پێت باش نەبوو.


AM:10:25:24/09/2017




ئه‌م بابه‌ته 526 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Yeezy 350 Boost V2,Adidas Yeezy 750 Boost,Adidas Zestra Chaussures,Nike Air Force 1 07,Air Force 1 Flyknit Chaussures,Air Force 1 Mid 07 Chaussures
Nike Air Max 90 Fireflies,NIKE AIR MAX 90 MID,NIKE AIR MAX 95,NIKE AIR MAX 95 CHAUSSURES,NIKE AIR MAX MOTION LW,NIKE AIR MAX TAILWIND 8