دەوڵەمەندترین ژنی جیهان کۆچی دوای کرد


ڕۆژنامەی (فۆربس) هەواڵی کۆچی دوای لیلیان بیتنکور، ژنە دەوڵەمەندی جیهانی بڵاوکردەوە.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکردووە، لیلیان ژنە میراتگری کۆمپانیای لۆریاڵ کە تایبەتە بە بابەتی جوانکاری، لە ماڵەکەی خۆیدا لە تەمەنی ٩٤ ساڵیدا کۆچی دوای کردووە.

جان پول ئاجون، سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای لۆریاڵ ڕایگەیاندووە ، کۆمپانیاکەیان لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردودا بەهۆی کار و تواناکانی لیلیان، سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەست هێناوە، لەدەستدانی خەمێکی گەورەیە بۆ کۆمپانیاکەیان و دنیای جوانکاری.

لیلیان بیتنکور، خاوەنی ٤٠ چل ملیار دۆلارە، تا ساڵی ٢٠١٧ پلەی یەکەمی لە ڕیزبەندی ژنە دەوڵەماندەکانی جیهان داگیرکردبوو .


AM:11:12:23/09/2017




ئه‌م بابه‌ته 184 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌