بی ئێم دەبلیو ئۆتۆمبێلە نوێكەی دەخاتە بازاڕەوە

لەسەرەتا ساڵی داهاتوودا كۆمپانیای دروستكەری ئۆتۆمبێلەكانی جۆری بی ئێم دەبلیو، نوێترین جۆری ئۆتۆمبیلی وەرزشی بە ناوی بی ئێم دەبلیو ئێم 5 دەخاتە بازاڕەكانەوە.

ئۆتۆمبێلەكە بۆ یەكەمجار لە پێشانگای فرانكفۆرتی نێودەوڵەتی بۆ ئۆتۆمبێل نمایش دەكرێت كە لە ڕۆژانی 16 بۆ 24 سێپتەمبەری داهاتوو، دەكرێتەوە و هەر لە پێشانگاكەشدا ئەو كەسانەی دەیانەوێت ببینە خاوەنی، دەتوانن ئۆتۆمبێلەكە داوا بكەن تا لەگەڵ خستنە بازاڕیدا بەدەستیان بگات.

ئۆتۆمبیلەكە چەندین تایبەتمەندی لەخۆی گرتووە و لەوانە دەتوانێت لەماوەی 11 چركەدا بگاتە خێرای 200 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا، ئەمە جگە لەوەی هێزی 600 ئەسپی هەیە.

كۆمپانیاكە ئەو پەڕی خێرای ئۆتۆمبیلەكەی بە 250 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا دیاری كردووە، بەڵام دەشتوانرێت خێراییەكە بۆ 305 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا بەرز بكرێتەوە.
 




PM:09:09:20/09/2017




ئه‌م بابه‌ته 263 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌