لەساڵی 2016دا ئێران ملیۆنێك‌‌و 350 هەزار ئۆتۆمبێلی بەرهەمهێناوە

مەسعود كەمالی ئەردكانی سەرۆكی رێكخراوی گەشەپێدانی بازرگانی ئێران رایدەگەیەنێت: لە دوای هەڵگرتنی گەمارۆ ئابوورییەكانی سەر وڵاتەكەی، دروستكردنی ئۆتۆمبێل لە ئێران بۆ دوو هێندە زیادی كردوە‌و لەساڵی 2016دا ملیۆنێك‌‌و 350 هەزار ئۆتۆمبێل بەرهەمهێنراوە.

ئەردكانی لەمیانی كۆبوونەوەی رێكخراوی هاریكاری ئێران‌‌و كۆریای باشووردا لەشاری سیئۆل رایگەیاند: بەهۆی هەڵگرتنی گەمارۆ ئابوورییەكانەوە، پیشەسازی ئۆتۆمبێل لە ئێران گەشەكردنێكی باشی بەخۆیەوە بینیوە‌و لەساڵی 2016دا یەك ملیۆن‌‌و 350 هەزار ئۆتۆمبێل بەرهەمهێنراوە، ئەوە لەكاتێكدایە لەساڵی 2014دا كۆمپانیاكانی ئێران 737 هەزار ئۆتۆمبێلیان دروست كردبوو.

وتیشی سەرۆكی رێكخراوی گەشەپێدانی بازرگانی ئێران: «كۆریای باشوور لەدوای چین خاوەنی دووەم گەورەترین كارگەی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی بیانییە لە ئێران، بەڵام تا ئێستاش (90%)ی ئۆتۆمبێلی بچووك لەلایەن دوو كۆمپانیای ئێرانییەوە بەرهەم دەهێنرێن‌‌و ئەوی تریشی ئۆتۆمبێلی كۆمپانیا بیانیەكانن».

ئێران یەكێكە لەو وڵاتانەی كە زۆرترین ئۆتۆمبێلی تیایە، بۆیە راپۆرتە ژینگەییەكانی ئەو وڵاتە ئاماژە بەوە دەكەن، كە بەهۆی دوكەڵی ئۆتۆمبێلەوە، ژینگەی وڵاتەكە لەمەترسیدایە.


PM:06:49:19/09/2017




ئه‌م بابه‌ته 143 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Yeezy 350 Boost V2,Adidas Yeezy 750 Boost,Adidas Zestra Chaussures,Nike Air Force 1 07,Air Force 1 Flyknit Chaussures,Air Force 1 Mid 07 Chaussures
Nike Air Max 90 Fireflies,NIKE AIR MAX 90 MID,NIKE AIR MAX 95,NIKE AIR MAX 95 CHAUSSURES,NIKE AIR MAX MOTION LW,NIKE AIR MAX TAILWIND 8