ئەو وڵاتانەی بەهۆی ڕیفراندۆمەوە جیابوونەتەوە کێن؟

بڕیارە لە ٢٥ی ئەم مانگە لە کوردستان ڕیفراندۆم بەڕێوەبچێت، وپێشبینی  دەكرێت لەئەگەری بەڕێوە چوونی ئەم پرۆسەیە كێشەی گەورەی لێ‌ بكەوێتەوە، بەهۆی ئەوەی وڵاتانی دراوسێ‌ وزۆربەی وڵاتە زلهێزەكان پێیان وایە كاتەكەی گونجاو نیە وپێویستە دوابخرێت، بەڵام  دەبێت بزانین کە هەندێک وڵات چەند ساڵێک بەر لە ئێستا هەمان کێشەی ئێمەیان هەبووە و ویستوویانە لە حکومەتە ناوەندییەكان جیاببنەوە، بۆ نموونە:

  • کیرایمیە

بەگوێرەی ئەو ڕاپرسییەی لە ١٦ مارسی ٢٠١٣ ئەنجامدرا، بە زۆرینەی دەنگ خەڵکی کیرایمیە داوای جیابوونەوەیان لە ئۆکرانیا كرد بۆ ئەوەی ببنە بەشێک لە وڵاتی رووسیا، سەرەتاش ئەنجامی ڕاپرسییەکە تەنها لەلایەن ڕووسیاوە دانی پێنرا و وڵاتانی خۆرئاوا ئەنجامەکەیان ڕەتکردەوە.

ژمارەی دانیشتوانی کیرایمیە دوو ملیۆن كەس دەبێت وڕووبەرەکەشی ٢٦ هەزار کم چوارگۆشەیە و پشت بە بەرهەم هێنانی خۆراک و سوتەمەنی دەبەستێت.

 

  • باشوری سودان

لە ٧ ی شوباتی   ٢٠١١ ئەنجامی ڕاپرسی هاوڵاتیانی باشوری سودان ئاشکراکرا کە تیایدا بە زۆرینەی دەنگ داوای جیابوونەوەیان لە سودان کرد ، هۆکاری ئەمەش بێزاربوونی خەڵک بوو لەو جەنگەی نزیکەی ٢٠ ساڵ بوو لە نێوان دەوڵەتی سودان و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازەکان بەردەوام بوو ئەمەش بەهۆی فەرامۆشکردنی حکومەتی سودان بوو بۆ ئەم بەشەی سودان.

ڕووبەڕی باشووری سودان نزیکەی ٦٠٠ هەزار کم چوارگۆشە دەبێت و خاوەن بڕێکی زۆری پترۆلە.

 

  • ئیریتیریا

دوای شەرێکی چەکداری قورس لەنێوان حکومەتی ئەسیوبیا و بەرەی ڕزگاریخوازی ئەریتیری، لە ساڵی ١٩٩٣ هاوڵاتیانی ئەریتیریا ڕاپرسییەکیان ئەنجامدا و بەڕێژەی ٪٩٩لەگەڵ جیابوونەوە بوون لە ئەسیوبیا و لەئەنجامدا جیابوونەوە،  ئەم وڵاتە پشت بە سەرچاوە کانزاییەکان دەبەستێت.

 

  • تەیموری ڕۆژهەڵات

لە ٣٠ ی ئۆگەستی ساڵی ١٩٩٩و بە بڕیاڕی یوسف حەبیبی سەرۆکی ئەوکاتی ئەندونوسیا، ڕاپرسییەک سەبارەت بە جیابوونەوەی تەیموری ڕۆژهەڵات لە ئەندنوسیا بە چاودێری نەتەوە یەکگرتووەکان بەڕێوەچوو و لە ئەنجامدا ٪٧٨ی هاوڵاتیان داوای جیابوونەوەیان کرد و تەیموری ڕۆژهەڵات بە تەواوی جیابۆوە.

دانیشتوانی تەیموری رۆژهەڵات نزیکەی یەک ملیۆن دەبێت و بە سامانی سروشتی وەکو نەوت و گاز دەوڵەمەندە، وهەر ئەمەش هۆکاری جیابووەنەوەیان بوو چونکە لەلایەن وڵاتانی ترەوە دەست درێژیان دەکرایە سەر.

 

  • کۆسۆڤۆ

تاوەکو ١٧ی شوباتی ٢٠٠٨ کۆسۆڤۆ لەژێر حوکمی زاتی بەشێک بوو لە سربیا، بەڵام دواتر پەرلەمانی کۆسۆڤۆ بە کۆی دەنگ بڕیاڕی جیابوونەوەیاندا، هەرچەندە لەساڵی ١٩٩٠وە  کۆسۆڤۆ هەوڵی جیابوونەوەی دەدا بەڵام تاوەکو ٢٠٠٨ هیچ ئەنجامێکی ئەوتۆی نەبووە.

رووبەرى ئەم وڵاتە ١٠هەزار کم چوارگۆشە دەبێت .




PM:12:03:19/09/2017




ئه‌م بابه‌ته 323 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌