چالاکییەکانی "رۆژێک بێ ئۆتۆمبێل"


بەبۆنەی ئەنجامدانی چالاکییەکانی "رۆژێک بێ ئۆتۆمبێل" کە بۆتە نەریت و هەموو ساڵێک لە بڕۆکسڵی پایتەختی بەلجیکا ئەنجام دەدرێ، شەقام و کۆڵانەکان بەرووی ئۆتۆمبێلەکاندا داخران.

لە کاتژمێر ٠٩:٣٠-١٩:٠٠ رێگاکانی ناوچەی ١٩ی بڕۆکسڵ بە رووی ئۆتۆمبێلەکاندا دادەخرێن. دانیشتووانی شار پۆل پۆل روویانکردە ئەو شەقام و کۆڵانانەی کە ئۆتۆمبێلەکانیان لێ لابردراون.

ژمارەیەک لە هاووڵاتییان بە پیادە دەڕۆن و ژمارەیەکی دیکەیشیان بە پایسکیل هاتوچۆ دەکەن. بە درێژایی رۆژ چەندین چالاکی جۆراوجۆری وەک یاری و پێشبڕکێی وەرزشی ئەنجام دەدرێن.

بەهۆی ئەوەی تەنها رێگە بە پاس، تەکسی و ئۆتۆمبیلی تایبەت دەدرێ بە رێگاکاندا هاتوچۆ بکەن، هاتوچۆکردن بە پاس بۆ هاووڵاتییان بێبەرامبەرە. 


AM:11:02:18/09/2017




ئه‌م بابه‌ته 179 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌