هەفتەی ئایندە هێڵی ئاسمانی نێوان بەغداو مۆسكۆ دەكرێتەوە


باڵیۆزخانەی روسیا لە عیراق رایدەگەیەنێت، هەفتەی داهاتوو هێڵی ئاسمانی نێوان مۆسكۆو بەغدا دەكرێتەوەو رۆژی یەك شەممەش یەكەم گەشت ئەنجام دەدرێت. 

باڵیۆزخانەی روسیا لە عیراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە، پێشوازی لە كردنەوەی هێڵی ئاسمانی نێوان مۆسكۆ و بەغدا دەكەن‌و هیوادارن لەو رێگەیەوە بواری ئابووری‌و بازرگانی نێوان هەردوو وڵات گەشەی زیاتر بكات.

بەیاننامەكە ئاماژەی بەوەشكردوە، بە دیاریكراوی رۆژی یەك شەممە یەكەم گەشتی ئاسمانی لە بەغداوە بۆ مۆسكۆ ئەنجام دەدرێت. 

 بڕیاری دەستپێكردنەوەی گەشتە ئاسمانیەكانی نێوان روسیاو عیراق لە كاتێكدایە، (كازم فنجان حەمامی) وەزیری گواستنەوە رایگەیاندبوو لە داهاتوویەكی نزیكدا هێڵی ئاسمانی بەغداو بەسرە بۆ مۆسكۆ و سەرجەم شارەكانی تری روسیا دەكرێتەوە.


PM:08:53:16/09/2017




ئه‌م بابه‌ته 244 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Yeezy 350 Boost V2,Adidas Yeezy 750 Boost,Adidas Zestra Chaussures,Nike Air Force 1 07,Air Force 1 Flyknit Chaussures,Air Force 1 Mid 07 Chaussures
Nike Air Max 90 Fireflies,NIKE AIR MAX 90 MID,NIKE AIR MAX 95,NIKE AIR MAX 95 CHAUSSURES,NIKE AIR MAX MOTION LW,NIKE AIR MAX TAILWIND 8