چایخانه‌كه‌ی‌ مام ره‌ش ژنان‌و كچان بۆ ژه‌می‌ به‌یانی‌ كۆده‌كاته‌وه‌

مام ره‌ش به‌قسه‌ خۆشه‌كانی‌‌و هه‌بونی‌ چایه‌كی‌ به‌تام‌و ماست‌و دۆو په‌نیرو قه‌یماخ‌و گوێز‌و هه‌نگوین‌و سیرێش، ژنان‌و كچانی‌ له‌چایخانه‌كه‌ی‌ كۆده‌كاته‌وه‌، ئه‌و ده‌لێت "به‌یانیان چایخانه‌كه‌م به‌رناكه‌وێت به‌هۆی‌ مشته‌ری‌ ژنان‌و كچان كه‌ زۆریه‌یان فه‌رمانبه‌رن”.

ره‌شید مسته‌فا ناسراو بە‌مام ره‌ش, راگه‌یاند ''له‌ساڵانی‌ شه‌سته‌كانی‌ سه‌ده‌ی‌ رابردوه‌وه‌ له‌گه‌ڕه‌كی‌ مه‌جیدبه‌گی‌ شاری‌ سلێمانی‌ دوكانی‌ چایخانه‌ی‌ داناوه‌‌و له‌منداڵیه‌وه‌ كاری‌ چایچێتی كردوه‌‌و ئه‌وه‌ خولیای‌ ژیانی‌ بوه‌، بۆ هه‌رچی‌ شین‌و شایه‌ك كه‌ لە‌گونده‌كه‌ی‌ هه‌بوبێت بانگ كراوه‌، دواتر كه‌ گونده‌كه‌یان چۆڵده‌كرێت‌و خێزانه‌كه‌ی‌ دێنه‌ سلێمانی‌ بیرده‌كاته‌وه‌ بۆ بژێوی‌ ژیانی‌ كاری‌ چایچیه‌تی‌ بكاته‌ پیشه‌ی‌ هه‌میشه‌یی‌‌و ئێستا منداڵه‌كانیشی‌ به‌و كاره‌وه‌ سه‌رقاڵ كردوه‌‌و خۆشه‌ویشی‌ بۆ كاره‌كه‌ی‌ به‌ڕاده‌یه‌كه‌ ناتوانێت تامردن ده‌ست به‌رداری‌ كاره‌كه‌ی‌ ببێت''. 

وشه‌ی‌ مام ره‌ش وه‌ك خۆی‌ ئاماژه‌ی‌ پێده‌كات له‌ڕه‌شیدیه‌وه‌ هاتوه‌، ئه‌و وتی‌ "له‌دوكانه‌كه‌مدا ته‌نها سه‌رجه‌م خواردنه‌ خۆماڵیه‌كانی‌ ژه‌می‌ به‌یانیان ده‌ستده‌كه‌وێت وه‌ك ماست‌و دۆو په‌نیرو قه‌یماخ‌و گوێز‌و هه‌نگوین‌و سیرێش كه‌ داخوازیه‌كی‌ زۆری‌ له‌سه‌ره‌و له‌شاروچكه‌كانی‌ پێنجوێن‌و شارباژێرو قه‌ره‌داغه‌وه‌ به‌تایبه‌تی‌ بۆم ده‌هێنن” 

وتیشی‌ "كاری‌ چایچیه‌تی‌ كۆمه‌ڵێك مه‌رجی‌ هه‌یه‌ كه‌ ده‌بێت بزانیت چایه‌كی‌ باش لێبنێیت، ده‌بێت ئاوی‌ چاكه‌ گه‌رم بێت ئه‌وكات چا وشكه‌كه‌ی‌ تێبكه‌یت، چه‌ندین جۆری‌ چای باش تێكه‌ڵ بكه‌یت‌و پاك‌و خاوێنی‌ جل‌و به‌رگ‌و هه‌بونی‌ رویه‌كی‌ خۆش‌و له‌كاتی‌ كاردا ده‌ست بۆ لوت‌و قژو سه‌ر نه‌به‌یت تا كڕیاره‌كان بێزت لێنه‌كه‌نه‌وه‌، كه‌ زۆرێك له‌خه‌ڵكی‌ ده‌ستیان كردوه‌ به‌و كاره‌ به‌هۆی‌ نه‌بونی‌ مه‌رجی‌ پاك‌و خاوێنی‌‌و نه‌زانینیان بۆ كاره‌كه‌ سه‌ركه‌وتو نه‌بون”.

مام ره‌ش ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كرد جیاواز له‌چایخانه‌كانی‌ دیكه‌ی‌ شاری‌ سلێمانی‌ زۆربه‌ی‌ كڕیاره‌كانی‌ ژنان‌و كچانن، ئه‌و وتی‌ "گه‌ر به‌یانیان سه‌یری‌ دوكانه‌كه‌م بكه‌یت له‌به‌ر كچان‌و ژنان به‌رناكه‌وێت كه‌ زۆربه‌یان فه‌رمانبه‌رن له‌گه‌ڵ خزم‌و كه‌سوكارو براو باوك هاوڕێكانیان هاتون‌و ژماره‌یه‌كیشیان خێزانن ئه‌و خواردنانه‌ ده‌خۆن كه‌ زۆر به‌كه‌می‌ ده‌ستده‌كه‌وێت‌و نرخه‌كانیشیان گونجاوه‌”. 

وتیشی‌ ” كوڕه‌كانم هاوكارێكی‌ باشی‌ كاره‌كه‌من، ئێستا وه‌ك ساڵانی‌ رابردو گه‌نجییم نه‌ماوه‌ به‌ته‌نیا فریاناكه‌وم كه‌ به‌شێكی‌ بۆ زۆری‌ مشته‌ریه‌كان‌و فراوانكردنی‌ كاره‌كه‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، ته‌نها بیرۆكه‌ی‌ خۆشمه‌ توانیومه‌ ژیانێكی‌ شایسته‌ بۆ خۆم‌و كوڕه‌كانم به‌كاره‌كه‌م دابینده‌كه‌م‌و تامردن به‌رده‌وام ده‌بم ئه‌وه‌ هیوایه‌تێكی‌ منداڵیم بوه‌”.

مام ره‌ش باسی‌ مشته‌ریه‌كانی‌ چایخانه‌كه‌ ده‌كات‌و به‌داخه‌ بۆ ئه‌و رۆژانه‌ی‌ هاورێكانی‌ له‌ژیاندا نه‌ماون، ئه‌و وتی‌ "ئه‌و ساڵانه‌ی‌ من كاری‌ چایچیه‌تیم ده‌كرد زۆربه‌یان هاوڕی‌‌و هاوته‌مه‌نی‌ خۆم بون، له‌ساڵی‌ شه‌ست‌و حه‌فتاكاتاو هه‌شتاكانی‌ سه‌ده‌ی‌ رابردو به‌ڵام ئێستا ئه‌و كه‌سانه‌ له‌ژیاندا نه‌ماون‌و تامه‌زۆری‌ ئه‌و رۆژانه‌م به‌س تازه‌ هاورێكانم مردن‌و جێیانهێشتوم، ئه‌وانه‌ی‌ ئێستا دێنه‌ چایخانه‌كه‌م ته‌مه‌نێكی‌ كه‌میان هه‌یه‌و نه‌وه‌ی‌ تازه‌ن‌و له‌به‌تاڵیدا دێن چا ده‌خۆنه‌وه‌، به‌ڵام ساڵانی‌ رابردو له‌كاركردن‌و ماندو بون ده‌گه‌ڕانه‌وه‌‌و ده‌هاتنه‌ دوكانه‌كه‌م‌و چایان ده‌خوارده‌وه‌”.



ئاوێنه‌


PM:06:35:16/09/2017




ئه‌م بابه‌ته 13534 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Yeezy 350 Boost V2,Adidas Yeezy 750 Boost,Adidas Zestra Chaussures,Nike Air Force 1 07,Air Force 1 Flyknit Chaussures,Air Force 1 Mid 07 Chaussures
Nike Air Max 90 Fireflies,NIKE AIR MAX 90 MID,NIKE AIR MAX 95,NIKE AIR MAX 95 CHAUSSURES,NIKE AIR MAX MOTION LW,NIKE AIR MAX TAILWIND 8