ئاڵوگۆرَكردن بە دراوی بیتكۆین قەدەغە دەكرێت


بەهۆی دابەزینی زۆری بەهای دراوی (بیتكۆین)ەوە ، بڕیارە كۆتایی ئەم مانگە ئاڵوگۆركردن بەو دراوە ئەلیكترۆنیە لە چین رابگیریت. 

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردۆتەوە، كۆمپانیای (بی تی سی چینا) كە یەكێكە لە پێگە ناسراوەكانی وڵاتی چین، بۆ ئاڵوگۆڕكردنی دراوی بیتكۆین بریاریداوە چیتر ناوی بەركارهێنەری نوێ‌ تۆمار نەكات. 

كۆمپانیاكە ئاماژەی بەوەشكردووە، لە رۆژی 30 ئەیلولی ساڵی 2017وە سەرجەم  ئاڵوگۆڕەكانی بەو دراوە ئەلیكترۆنیە رادەگرێت، هوكاری راگرتنەكەشی بۆ بڕیاری دەسەڵاتدارانی چین گێراوەتەوە لەگەڵ ئەو مەترسیانەی لەسەر ئەو درواوە دروست بووە. لەلایەكیتریشەوە بانكی (جی پی مۆرگان) رایگەیاندوە، 

لە ئێستادا دراوی بیتكۆین لە هەندێك وڵات بۆتە هۆكارێك بۆ ساختەكاری‌و بازرگانانی مادەی هۆشبەر سودێكی زۆریان لێوەرگرتووە.

بیتكوین ( bitcoin ) دراوێكى نادیاره‌ ده‌شێ له‌گه‌ڵ دراوه‌كانى دیكه‌ى وه‌كو دۆلار و یۆرۆ و یه‌ن و دینار و لیره‌ به‌راوورد بكرێ ، له‌گه‌ڵ هه‌ندێك جیاوازى گه‌وره‌ له‌وانه‌ ئه‌م دراوه‌ دراوێكى ئه‌لكترۆنیه‌ و ته‌نیا له‌ تۆڕى ئینته‌رنێتدا مامه‌ڵه‌ و ئاڵووێرى پێ ده‌كرێ . جیاوازیه‌كى دیكه‌ى ئه‌وه‌یه‌ بیتكۆین هیچ هه‌بوونێكى فیزیكى نیه‌ و هیچ دامه‌زراوه‌ و ده‌وڵه‌ت و بانقێك پاڵپشتى ناكا ، به‌ڵام وه‌ك هه‌ر دراوێكى تر بۆكڕین و بازاڕكردن و گۆڕینه‌وه‌ له‌ رێى ئینته‌رنێته‌وه‌ به‌كار دێ .


AM:10:27:16/09/2017




ئه‌م بابه‌ته 250 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Yeezy 350 Boost V2,Adidas Yeezy 750 Boost,Adidas Zestra Chaussures,Nike Air Force 1 07,Air Force 1 Flyknit Chaussures,Air Force 1 Mid 07 Chaussures
Nike Air Max 90 Fireflies,NIKE AIR MAX 90 MID,NIKE AIR MAX 95,NIKE AIR MAX 95 CHAUSSURES,NIKE AIR MAX MOTION LW,NIKE AIR MAX TAILWIND 8