ساندیسک بیرگەی MicroSD بە توانای 400GB خستە بازاڕەوە

کۆمپانیای ساندیسک لە پێشەنگی کۆمپانیاکانی بواری دروستکردنی بیرگە (میمۆری ) ناوەکی و دەرەکیەکانە لەسەر ئاستی جیهانی و بەردەوام هەوڵێداوە بە بەرهەمە لەرادەبەدەرەکانی بەکارهێنەران سەرسام بکات.

ئەمجارەیان بە بەرهەمێکی زۆر ناوازە و توانا بەرزەوە توانی میدیاکان سەرسام بکات ئەویش بریتیە لە یرگەی MicroSD بە توانای 400GB کە بۆ مۆبایل و ئامێرە هۆشمەندەکان بەکاردێت.
ئەم بیرگەیە کە بە تایبەتمەندی زۆر بەرز دروست کراوە و خێرایی لەرادەبەدەری هەیە و ناونراوە بە  400GB SanDisk Ultra microSDXC UHS-I card.

سەبارەت بە نرخی ئەم بیرگەیە ، نرخەکەی تا راددەیەک بەرزە ، بەڵام بەرپرسیارانی کۆمپانیا رایانگەیاندوە کە لەبەر بەرزی تایبەتمەندی بیرگەکە بۆیە نرخەکەی بەرزە و لە ئێستادا تەنها لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بەردەستە.
 

techeye


PM:03:44:15/09/2017




ئه‌م بابه‌ته 182 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌