ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی داوا لەبازرگانانی پۆڵەندا دەکات لەکوردستان وەبەرهێنان بکەن


شاندێکی بازرگانی سلێمانی بەمەبەستی پتەوکردنی کارە بازرگانیەکان لەگەڵ بازرگانانی وڵاتی پۆڵندا کۆبونەوە.

یاسین ڕەحیم فەرەج، جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند" شاندى ژوورى بازرگانى و پیشه سازى سلیمانی به شدارییانکرد له کونفراسى کوردى پولونى له شارى وارشو له پایته تى پولونیا ، بەبەشداری نوێنەری ژورى وارشو له ته لارى ژوورى بازرگانى و پیشه سازى وارشو وە لیپرسراوى لیژنه ى ئابورى پوله ندى و نوینه رى وه زاره تى ئاوه دانکردنه وه سعد سلگان بالویزى عیراق له پولونیا و هوشیار عبدالله ئه ندامی په رله مانى عیراق که به شاندک سه ردانى پولونیایان کردبو وه خاتوو ریزان سکرتیرى یه که مى بالویزخانه و کومه لیک له بازرگانان و پیشه سازانى پولونى ئامادەبوون 
 بۆقسەکردن لەسەر کارە بازرگانیەکان".

ڕاشیگەیاند" لە کۆنفرانسەکەدا گفتوگوله سه ر په یوه ندیه کانى ژوورى سلیمانى و پولونیاو به تایبه ت وارشو کراو به لیندرا هه ردولا چالاکانه هاوکارى یه کتربن وه لیپرسراوانى پولونى خوشحالى خویان ده ربرى به رامبه ر کارو چالاکیه کانى ژوورى سلیمانى وه به به ردى بناغه ى نیوان هه ردولایان دانا بالویزى عیراق زور خوشحال بو داواى کرد بره و به و هاوکارى و په یوه ندیانه بدەین، وه ک بالویزى عیراق ئاماده ى خوى ده ربرى بو ژووری بازرگانی سلیمانی".
 
یاسین ڕەحیم ئاماژەی بەوەشدا" بازرگانانی وڵاتی پۆڵندامان لەوە دڵنیاکردەوە کە ھەرێمی کوردستان ناوچەیەکی ئارامە و مەترسی نیە بۆ کاری وەبەرھێنان و بازرگانیکردن بۆیە دەتوانن لەکوردستان کاربکەن وە ھەمو ھاوکاری و کار ئاسانیەکتان بۆ دەکرێت".

جێگری سەرۆکی ژوور ئەوەشی ڕونکردەوە" ژووری بازرگانی پۆڵندا و بازرگانان داوایانکرد کە ھاوبەشی زیاتر لە نێوان بازرگانانی کوردستان و سلێمانی دروستبکرێت تا بتوانن کارەکان بەباشی بڕوات وە ھەموو ھەوڵێک دەدەن بۆ بەھێزکردنی کارە بازرگانیەکان و ھاوکاری کوردستان دەکەن بۆدروستکردنی پەیوەندیە بازرگانیەکان".

شاندی بازرگانی سلێمانی بەسەرۆکایەتی یاسین رەحیم فەرەج جێگری یەکەمی سەرۆکی ژوور و کەمال سەعید تەھا ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور و ژمارەیەک بازرگانانی شاری سلێمانی لەوڵاتی پۆڵندان.  


AM:11:49:15/09/2017




ئه‌م بابه‌ته 303 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Yeezy 350 Boost V2,Adidas Yeezy 750 Boost,Adidas Zestra Chaussures,Nike Air Force 1 07,Air Force 1 Flyknit Chaussures,Air Force 1 Mid 07 Chaussures
Nike Air Max 90 Fireflies,NIKE AIR MAX 90 MID,NIKE AIR MAX 95,NIKE AIR MAX 95 CHAUSSURES,NIKE AIR MAX MOTION LW,NIKE AIR MAX TAILWIND 8