ئێران: هه‌ر رێوشوێنێك كه‌ پێویست بێت ده‌یگرینه‌به‌ر بۆ گره‌نتی‌ سه‌قامگیری‌ بازاڕی‌ نه‌وت


بێژه‌ن زه‌نگه‌نه‌ وه‌زیری‌ نه‌وتی‌ ئێران رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی‌ هه‌ر رێوشوێنێك كه‌ پێویست بێت ده‌یگرێته‌به‌ر بۆ گره‌نتی‌ سه‌قامگیری‌ بازاڕی‌ نه‌وت.

ئه‌و وتانه‌ی‌ زه‌نگه‌نه‌ ئه‌مڕۆ دوای‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ هات له‌گه‌ڵ هاوتا فه‌نزوێلییه‌كه‌ی‌ له‌تاران، به‌پێی‌ ماڵپه‌ڕی‌ فه‌رمی‌ وه‌زاره‌تی‌ نه‌وتی‌ ئێران. 

بێژه‌ن زه‌نگه‌نه‌ وتی‌ "ئاماده‌ین بۆ گرتنه‌به‌ری‌ هه‌ر رێوشوێنێك كه‌ یارمه‌تی‌ سه‌قامگیری‌ بازاڕی‌ نه‌وت بدات".

جه‌ختیشیكرده‌وه‌، پابه‌ندبوونی‌ ئه‌ندامانی‌ ئۆپیك به‌رێككه‌وتنی‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ به‌رهه‌مهێنان له‌سه‌دا 98 ی‌ تێپه‌ڕاندووه‌ له‌هه‌شت مانگی‌ رابردووداو له‌داهاتوشدا باشتر ده‌بێت.

به‌پێی ماڵپه‌ڕه‌كه‌، وه‌زیری‌ نه‌وتی‌ ئێران پرسی درێژكردنه‌وه‌ی‌ چاوه‌ڕوانكراوی‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ سنورداركردنی‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ ئۆپیكی‌ تا حوزه‌یرانی‌ 2018 له‌گه‌ڵ هاوتا فه‌نزوێلییه‌كه‌ی‌ تاوتوێكردووه‌.


AM:11:08:14/09/2017




ئه‌م بابه‌ته 131 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌