ئەپڵ واز لە سامسۆنگ دەهێنێت

بەپێی چەندین سەرچاوە كۆمپانیای ئەپڵ واز لەكڕینی شاشە لە كۆمپانیای سامسۆنگ دەهێنێت، ئەوەش لەكاتێكدایە كە باشترین جۆری شاشەی مۆبایل لەلایەن سامسۆنگەوە دروستدەكرێت و تائێستا هیچ كۆمپانیایەك نییە بگاتە توانای سامسۆنگ.

پێگەی "زە فیرج" بڵاویكردۆتەوە: بەرهەمهێنەری شاشەكانی ئایفۆن كۆمپانیای سامسۆنگە، تەنانەت سەرجەم شاشەكانی ئایفۆن 8یش ئەو كۆمپانیایە دروستیكردوە بۆ هەر شاشەیەك 120 بۆ 130 دۆلاری وەرگرتوە كە بە نرخێكی گران دادەنرێت.

ئەوەش هاتوە: نرخی ئایفۆن 8 دەگاتە 1000 دۆلارو یەكێك لە هۆكارەكانی بەرزبونەوەی نرخەكەی شاشەكەیەتی، لەئێستادا كۆمپانیای Apple پێشنیارێكی بەبڕی یەك ملیار دۆلار خستۆتە بەردەم كۆمپانیای LG بۆ دروستكردنی شاشەو ئەوەش وەك دەستپێشخەریەك بۆ وازهێنان لەكۆمپانیای سامسۆنگ.



PM:07:51:12/09/2017




ئه‌م بابه‌ته 291 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌