شۆفرلێت ئیكۆینوكس 2018 گەیشتە پیشانگاكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

ئۆتۆمبێلی شۆفرلێت ئیكۆینوكس 2018 بە سێ جۆری جیاواز گەیشتە بازاڕەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ، كە نوێترین ئۆتۆمبێلی كۆمپانیای شۆفرلێت ی ئەمریكیە.

شۆفرلێت ئیكۆینوكس  درێژەیەكەی 4.6 مەترە و پانیەكەشی 1.83مەترە، هەروەها شانسیەكەشی درێژیەكەی دەگاتە 2.75مەتر، هاوكات ئۆتۆمبێلەكە فراوانەو جێگەی 5كەسی پێگەیشتووی تێدا دەبێتەوە.

ئۆتۆمبێلی شۆفرلێت ئیكۆینوكس 2018 گراین شافتە، بەڵام جۆرەكەی تری دەبڵ ئەكسلەو دەتوانرێت بە ویستی شۆفێر بەكاربهێنرێت، ئەم ئۆتۆمبێلە بە سێ تایبەتمەندی جیاواز بەرهەمهێنراوە كە بە جۆرەكانی Lt وLs دەستپێدەكات ، كە پێشبینی دەكرێت پێش كۆتایی هاتنی ئەمساڵ بگەنە بازاڕەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەم دوو جۆرە بزوێنەرەكەیان چوار بستۆنیە بە قەبارەی 1.5لیتر و تێربۆ دروستكراون،بەڵام جۆری LT Primer ئێستا لە بازاڕەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەردەستە كە بزوێنەرێكی چوار بستۆنی لە جۆری تێربۆی بۆ دانراوە كە  هێزی 254 ئەسپی هەیە بە خێرایی 350 نیوتن/متر، هاوكات 9 گێڕی ئۆتۆماتیكی بۆ دانراوە.

شۆفرلێت ئیكۆینوكس  لە ماوەی 7.3 چركەدا خێراییەكەی دەگاتەوە 100كم/سەعاتێكدایە.



AM:10:57:12/09/2017




ئه‌م بابه‌ته 517 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌