گرانبه‌هاترین پاپۆڕه‌كانی‌ جیهان ‌

‌گواستنه‌وه‌ی‌ ده‌ریایی‌ یه‌كێكه‌ له‌ كۆنترین ‌و هه‌رزانترین رێگای‌ گواستنه‌وه‌ی‌ كه‌لوپه‌ل و هاتۆچۆكردن، هه‌ر بۆیه‌ش كه‌شتیسازی‌ و كه‌شتیوانی‌ بوونه‌ته‌ پیشه‌سازییه‌كی‌ گه‌شه‌كردوو و پیشه‌یه‌كی‌ فراوان و به‌ربڵاو و پڕ بره‌و له‌ جیهاندا، له‌م فۆتۆ ستۆرییه‌دا نموونه‌ی‌ هه‌ندێك له‌و كه‌شتیه‌ گه‌شتیارییانه‌ ده‌خه‌ینه‌ به‌رچاو كه‌ به‌ گرانبه‌هاترین كه‌شتییه‌كانی‌ جیهان هه‌ژمار ده‌كرێن‌و گه‌شت كردن به‌ هه‌ندێك له‌و كه‌شتییه‌ گه‌شتیارییه‌كان گه‌شتێكی‌ 15 رۆژی‌ سه‌د هێنده‌ی‌ گه‌شتكردن به‌ فرۆكه‌ و مانه‌وه‌ له‌ هۆتێله‌ گرانبه‌هاكان تێچووی‌ دارایی‌ هه‌یه‌. ئه‌مه‌ش به‌هۆی‌ گرانی‌ نرخی‌ كه‌شتییه‌كان و بوونی‌ ده‌یان جۆر هۆكاری‌ حه‌وانه‌وه‌ تێیاندا.

«كه‌شتی‌ شازادی‌» كه‌ هێشتا له‌ قۆناغی‌ دروستكردندایه‌‌و كاره‌كانی‌ دروستكردنی‌ ته‌واو نه‌بووه‌، ده‌بێته‌ گرانبه‌هاترین كه‌شتی‌ گه‌شتیاری‌ كه‌ له‌ شێوه‌ی‌ هۆتێلێكی‌ جوڵاو دروست كراوه‌ حه‌فتا هه‌زار گه‌شتیار هه‌ڵده‌گرێت، نرخه‌كه‌ی‌ 10 ملیار دۆلاری‌. 

هه‌روه‌ها كه‌شتی‌ «شاژنی‌ كاگوایا» كه‌ توانای‌ هه‌ڵگرتنی‌ 84 هه‌زار گه‌شتیاری‌ هه‌یه‌ نرخه‌كه‌ی‌ 5.4 ملیار دۆلاره‌ نموونه‌ی‌ دووان له‌ هه‌ره‌ گرانبه‌هاترین كه‌شتییه‌ گه‌شتیارییه‌كانی‌ جیهانن.


AM:10:55:11/09/2017




ئه‌م بابه‌ته 280 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌