ئایفۆنی 8 ده‌كه‌وێته‌ بازاڕه‌وه‌

كۆمپانیای ئه‌پڵی ئه‌مریكی پێشبینی ده‌كات له‌ چاره‌كی چواری ئه‌مساڵدا داهاتی  فرۆشی ئایفۆن 8 بگاته‌ 52 ملیار دۆلار، وا بڕیاریشه‌ له‌ 12 ئه‌م مانگه‌دا له‌ میانه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی ئاهه‌نگێك كه‌ له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی ( كه‌شتی گه‌ردوونی) ی سه‌ر به‌ كۆمپانیاكه‌ له‌ ویلایه‌تی كالیفۆرنیا سازی ده‌كات به‌رهه‌مهێنانی مۆبایله‌كه‌ ئاشكرا بكات و بیخاته‌ بازاڕه‌كانی جیهانه‌وه‌.

ئاهه‌نگه‌كه‌ به‌بۆنه‌ی یادی 10 ساڵه‌ی فرۆشتنی یه‌كه‌م مۆبایلی ئایفۆنه‌ كه‌ بۆ یه‌كه‌مجار له‌ساڵی 2007 كۆمپانیاكه‌ ده‌ستیكرد به‌ فرۆشتنی به‌رهه‌مه‌كانی خۆی، له‌ ئاهه‌نگه‌كه‌دا ته‌نها 1000 كه‌س ئاماده‌ ده‌بن و ئایفۆن 8 بڵاوده‌كرێته‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ گرنگرترین تایبه‌تمه‌ندی مۆبایله‌كه‌یه‌:

1- سیسته‌می كارپێكه‌ری IOS 11
له‌م سیسته‌مه‌دا گرنگرترین تایبه‌تمه‌ندی بریتی یه‌ له‌ زیادكردنی ئه‌مان له‌ كاتی شۆفێریدا، به‌شێوه‌یه‌ك  زۆرینه‌ی ئاگاداركردنه‌وه‌كان له‌ كارده‌كه‌ون، ئه‌م تایبه‌تمه‌نده‌یه‌ش له‌ مۆبایله‌كه‌ جێگیركراوه‌ كه‌ له‌ كاتی جوڵه‌دا كار نه‌كه‌ن.

2- په‌نجه‌ مۆری نهێنی 
ئه‌م په‌نجه‌ مۆره‌ له‌ مۆبایله‌كه‌دا بوونی هه‌یه‌، ده‌توانرێت له‌ كاتی حاڵه‌تی كتوپڕدا به‌كاربهێنرێت، بۆ نموونه‌ له‌ كاتی ڕوودانی كاری تێرۆرستی یان ڕفاندنی بارمته‌، به‌كاربه‌ر ده‌توانێت په‌نجه‌ له‌سه‌ر ئه‌م په‌نجه‌مۆره‌ دابنێت و په‌یوه‌ندی فریاكه‌وتن ئه‌نجام ده‌درێت.

3- شه‌حنی وایه‌رڵێس(بێ كێبڵ)
 نه‌وه‌ی هه‌شته‌می ئایفۆن پێویستی به‌ كێبڵی شه‌حن كردنه‌وه‌ نیه‌، به‌ڵكو به‌ شێوه‌ی هه‌وایی وزه‌ی كاره‌با په‌یوه‌ست ده‌كرێت به‌ مۆبایله‌كه‌وه‌و شه‌حن ده‌كرێته‌وه‌، ته‌نها قاعیده‌ی شه‌حنی هه‌یه‌ كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ وزه‌ی كاره‌با ده‌گوازێته‌وه‌ بۆ مۆبایله‌كه‌.

4- سێ ڕه‌نگ
مۆبایلی ئایفۆن 8 به‌ ڕه‌نگه‌كانی  سپی و ڕه‌ش و په‌مه‌یی به‌رده‌ست ده‌بێت.

5- شاشه‌كه‌ی هێنده‌ی قه‌باره‌ی پێشه‌وه‌ی مۆبایله‌كه‌ ده‌بێت
شاشه‌ی مۆبایله‌كه‌ به‌ ته‌واوی به‌شی پێشه‌وه‌ی مۆبایله‌كه‌ داگیر ده‌كات، جۆنی ئێف به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی دیزاینی ئه‌پڵ ئاشكرای كرد كه‌ قه‌باره‌ی شاشه‌كه‌ی 5.8 ئینج ده‌بێت.

6- به‌شی هۆم دیار نابێت
دواین تایبه‌تمه‌ندی ئه‌م مۆبایله‌ ئه‌وه‌یه‌ دوگمه‌ی سه‌ره‌كی( هۆم) چیتر له‌گه‌ڵ به‌شی په‌نجه‌ مۆر نابێت و به‌ شێوه‌یه‌كی نادیار له‌ مۆبایله‌كه‌دا جێگیر كراوه‌.


PM:02:51:04/09/2017




ئه‌م بابه‌ته 320 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌