باڵیۆزخانه‌ی‌ ئه‌مریكا: شه‌تره‌نجه‌ تایبه‌ته‌كه‌ی‌ سه‌دام حسێنمان گه‌ڕاندۆته‌وه‌ بۆ عیراق


باڵیۆزخانه‌ی‌ ئه‌مریكا له‌ عیراق ئه‌و شه‌تره‌نجه‌ تایبه‌ته‌ی‌ گه‌ڕانده‌وه‌ بۆ عیراق كه‌ سه‌دام حسێن یاریی‌ پێكردوه‌و له‌ كاتی‌ جه‌نگی ڕووخانی‌ ڕژێمی‌ سه‌دامدا له‌ عیراق دزرابوو. 

باڵیۆزخانه‌ی‌ ئه‌مریكا له‌ په‌یجی‌ خۆی‌ ڕاگه‌یاندووه‌, گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ ئه‌و شه‌تره‌نجه‌ تایبه‌ته‌ی‌ سه‌دام, له‌ چوارچێوه‌ی‌ پابه‌ندبونی‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی‌ ئه‌مریكادایه‌ به‌مه‌به‌ستی‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ پارچه‌ دزراوه‌ ئاسه‌وارییه‌كانی‌ عیراق بۆ گه‌ل و حكومه‌تی‌ ئه‌و وڵاته‌ له‌ كاتی‌ جه‌نگی‌ ڕووخانی‌ ڕژێمی‌ سه‌دام حسێندا. 

هه‌ر به‌پێی‌ ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وه‌فدێكی‌ باڵیۆزخانه‌ی‌ ئه‌مریكا له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ بریكاری‌ وه‌زیری‌ ڕۆشنبیری‌ و گه‌شتیاریی‌ و كاروباری‌ ئاسه‌وار و كه‌لتوری‌ حكومه‌تی‌ عیراق كۆبونه‌ته‌وه‌, بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و یاریی‌ شه‌تره‌نجه‌ی‌ سه‌دام حسێن بگه‌ڕێننه‌وه‌. 


PM:02:34:03/09/2017




ئه‌م بابه‌ته 289 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌