ئۆپێك: وڵاتان به‌ ڕێژه‌ی‌ 94% به‌ ڕێككه‌وتننامه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وته‌وه‌ پابه‌ند بوون


رێكخراوی ئۆپێك له‌ راپۆرتێكدا ئاشكرای‌ كرد "وڵاتانی‌ ئه‌ندام له‌ ڕێكخراوه‌كه‌ تا ئێستا به‌ ڕیژه‌ی‌ له‌ سه‌دا 94 به‌و ڕێككه‌وتننامه‌یه‌وه‌ پابه‌ند بوون كه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ نه‌وت واژۆیان كردووه‌".

رێكخراوی ئۆپێك ڕێژه‌ی پابه‌ندبوونی‌ وڵاتان به‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی به‌ باش وه‌سف كردووه‌ و، ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ "كه‌ ئه‌مه‌ به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه‌ وڵاتانی به‌رهه‌مێنه‌ری نه‌وت به‌رده‌وامن له‌ هه‌وڵه‌كانیان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوسه‌نگی بۆ نرخی نه‌وت".
بڕیاره‌ له‌ 22ی مانگی ئه‌یلوولی داهاتوو لیژنه‌ی هاوبه‌ش كه‌ له‌ وڵاتانی ئه‌ندامی رێكخراوی ئۆپێك و به‌رهه‌مهێنه‌رانی سه‌ربه‌خۆ پێكهاتووه‌، له‌ شاری ڤیه‌ننای پایته‌ختی نه‌مسا به‌ مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت كۆببنه‌وه‌.
له‌ راپۆرته‌كه‌دا هاتووه‌، رێكخراوی ئۆپێك له‌ چاودێریكردنی هۆكاره‌كانی دیكه‌ له‌ بازاڕه‌كانی نه‌وت و كاریگه‌ری له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی دووباره‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوسه‌نگی نرخی نه‌وت به‌رده‌وام ده‌بێت.

ئۆپێك پێشبینیشی‌ كردووه‌ خواست له‌سه‌ر نه‌وت له‌ ساڵی 2018دا زیاتر بێت.
له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ وڵاتانی ئه‌ندام له‌ رێكخراوی ئۆپێك و به‌رهه‌مهێنه‌رانی سه‌ربه‌خۆ، له‌ چوارچێوه‌ی رێككه‌وتننامه‌یه‌كدا بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ ده‌ستیان كرد به‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت، دواتریش له‌ كۆتایی مانگی ئایاری رابردوو له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی رێككه‌وتننامه‌كه‌ بۆ 9 مانگی دیكه‌ هاوده‌نگ بوون.


PM:04:46:24/08/2017




ئه‌م بابه‌ته 127 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Yeezy 350 Boost V2,Adidas Yeezy 750 Boost,Adidas Zestra Chaussures,Nike Air Force 1 07,Air Force 1 Flyknit Chaussures,Air Force 1 Mid 07 Chaussures
Nike Air Max 90 Fireflies,NIKE AIR MAX 90 MID,NIKE AIR MAX 95,NIKE AIR MAX 95 CHAUSSURES,NIKE AIR MAX MOTION LW,NIKE AIR MAX TAILWIND 8