ئاستی بازرگانی عیراق و توركیا دابه‌زیوه‌

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراق رایگه‌یاند: ئاستی په‌یوه‌ندی بازرگانی له‌نێوان دوو وڵات دابه‌زیوه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 23-8-2017 ئیبراهیم جه‌عفه‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراق له‌كۆنفرانسێكی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌ به‌غدا ئاشكرایكرد كه‌ ئاستی په‌یوه‌ندی بازرگانی نێوان عیراق و توركیا دابه‌زیوه‌، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه‌ به‌ هۆكاره‌كانی بكات.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ توركیا ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی ده‌بڕی بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌ له‌عیراق زیانیان به‌ركه‌وتووه‌.


PM:04:40:23/08/2017




ئه‌م بابه‌ته 238 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌