حكومەتی عیراق لەگەڵ كۆمپانیایەكی ناوخۆیدا گریبەستێك بۆ هەناردەكردنی نەوت ئیمزا دەكات


لەو چوارچێوەیەشدا عیراق گریبەستێكی لەگەڵ كۆمپانیای ( ئیسوت)ی عیراقیدا بۆ بازرگانی و هەڵگرتن و گواستنەوەی نەوت ئیمزا كردوەو بەپێی ئەو گرێبەستەش كە بۆ ماوەی (20) ساڵە كۆمپانیاكە كاری بازرگانی نەوت و بەكرێدانی كەشتی و گواستنەوەی نەوتی عیراق و چەند خزمەتگوزاریەكی دیكەی وەك پێدانی بەنزین و چاودێریكردنی دەریایی پێشكەش دەكات.

هەروەك بەپێی گرێبەستەكە عیراق دەبێتە خاوەنی رێژەی سەدا (22)ی ئەو كەشتیانەی كۆمپانیاكە كە كاری گواستنەوەی نەوت ئەنجام دەدەن و بەوشێوەیەش توانای عیراق لە هەناردەكردن و بەبازاركردنی نەوتی خاو بەرزدەبێتەوە.


PM:12:09:19/08/2017




ئه‌م بابه‌ته 272 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌