ئێران بەرهەمی خورما هەناردەی 72 وڵات دەكات

بەرهەمی خورمای ئێران هەناردەی 72 وڵاتی جیهان دەكرێت‌و عیراقیش لە ریزبەندی دووەمی ئەو وڵاتانەدایە كە زۆرترین خورمای كڕیووە.

ئامارە گومركییەكانی ئێران ئاشكرایانكردووە: لە ماوەی 4 مانگی رابردوودا بە بەهای نزیكەی 80 ملیۆن دۆلار 78 هەزار تۆن جۆری جیاواز لە خورما هەناردەی 72 وڵاتی جیهانی كراوە.

ئامارەكە روونیشیكردۆتەوە: وڵاتی پاكستان لە پلەی یەكەمی ئەو وڵاتانەدا هاتووە كە زۆرترین خورمایان لە ئێران هاوردەكردوەو لەو ماوەیەشدا 11 ملیۆن‌و 462 هەزار تۆنی كڕیووە، دوای ئەویش عیراق لە پلەی دووەمدا هاتووەو لەو ماوەیەدا 11 ملیۆن‌و 89 هەزار تۆن خورمای ئێرانی هاوردەكردووە.


PM:05:52:16/08/2017




ئه‌م بابه‌ته 448 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌