ژووری‌ بازرگانی‌‌و پیشه‌سازی ئاماده‌ی هه‌موو هاوكارییه‌كه‌ بۆ ده‌رباز بوون له‌م قه‌یرانه

قه‌یرانی دارایی، هه‌رێمی كوردستانی له‌به‌رده‌م هه‌لومه‌رجێكی نه‌خوازراودا راگرتوه‌، به‌ئه‌ندازه‌یه‌ك كه‌ هه‌مو چین‌و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌ ئه‌مڕۆ به‌نیگه‌رانیه‌وه‌ له‌ئاینده‌ی خۆیان ده‌ڕوانن. ئه‌م هه‌لومه‌رجه‌ به‌رپرسیاریه‌تییه‌كی گه‌وره‌ ده‌خاته‌ ئه‌ستۆی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی چاكسازییه‌كی ریشه‌یی‌و به‌رده‌وام ئه‌نجامبدات‌و به‌كۆی ئه‌و هۆكارانه‌دا بچێته‌وه‌ كه‌ هه‌رێمی كوردستانیان گه‌یانده‌ ئه‌م رۆژه‌ نه‌خوازراوه‌.

ئێمه‌ له‌ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی پێمانوایه‌ كه‌ پێویسته‌ ئه‌م قه‌یرانه‌ ئابورییه‌ هۆكارێك بێت بۆ ده‌رچون له‌و خه‌مساردی‌و كه‌مته‌رخه‌می‌و خۆشباوه‌ڕییه‌ی به‌هۆی پشت به‌ستن به‌داهاتی نه‌وته‌وه‌ له‌هه‌رێمی كوردستان به‌دیهاتبوو، وابه‌سته‌ كردنی ئابوری ئه‌م وڵاته‌ به‌ده‌رامه‌تی سروشتی‌و هه‌وڵنه‌دان بۆ گه‌شه‌سه‌ندنێكی پایه‌دارو به‌رده‌وام بوو كه‌ سه‌ره‌نجام ئه‌م قه‌یرانه‌ی لێكه‌وته‌وه‌.  

له‌دیدی ژوری بازرگانی‌و پیشه‌سازییه‌وه‌، تێپه‌ڕاندنی ئه‌م دۆخه‌ هه‌م هه‌نگاوی ده‌ستوبردو هه‌م داڕشتنی پلانی درێژخایه‌نیش له‌حكومه‌تی هه‌رێم ده‌خوازێت، به‌مه‌به‌ستی كاراكردنی رۆڵی ئه‌و سه‌كته‌رانه‌ی كه‌ هاریكارن بۆ دروستكردن‌و پێشخستنی ژێرخانی ئابوری‌و ژینگه‌یه‌ك كه‌ هانی وه‌به‌رهێنان بدات، چونكه‌ به‌بێ‌ هه‌بونی ژێرخانێكی مۆدێرن‌و به‌هێز ئه‌سته‌مه‌ بتوانرێت ئامانجه‌ ستراتیجییه‌كانی كوردستان به‌دیبهێنرێن.

ئێمه‌ له‌ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی، چاكسازی راسته‌قینه‌ له‌وه‌دا ده‌بینین كه‌ سیسته‌می لامه‌ركه‌زییه‌تی پارێزگاكان په‌یڕه‌و بكرێت‌و له‌ڕێگه‌ی چاودێرییه‌كی دارایی تۆكمه‌وه‌ هاوسه‌نگییه‌ك له‌نێوان داهات‌و خه‌رجییه‌كانیدا به‌دیبهێنرێت‌و رێگه‌ له‌و ته‌خشان‌و په‌خشانه‌ له‌ڕاده‌به‌ده‌ره‌ بگیرێت كه‌ تا ئێستا له‌داهاتی ئه‌م وڵاته‌دا كراوه‌، رێگه‌ له‌و قۆرغكارییه‌ی بازاڕ بگیرێت كه‌ ده‌رفه‌تی یه‌كسان‌و ده‌ستپێشخه‌ری‌و داهێنانی له‌بواری ئابورییدا په‌كخستوه‌‌و ته‌واو پێچه‌وانه‌ی په‌یڕه‌وكردنی سیسته‌می بازاڕی ئازاد‌و ئاسته‌نگی به‌رده‌م هاتنه‌پێشه‌وه‌ی باشترینه‌كانه‌.

ئێمه‌ له‌ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی پێمانوایه‌ ره‌گێكی ئاشكرای ئه‌م قه‌یرانه‌ له‌به‌هێزنه‌كردنی كه‌رتی تایبه‌تدایه‌، به‌سه‌رنجدان له‌وه‌ی كه‌ به‌رهه‌مهێنانی كه‌رتی تایبه‌ت له‌جیهانی ئه‌مڕۆدا پێوه‌ری دیاریكردنی ئاستی پێشكه‌وتنی وڵات‌و نه‌ته‌وه‌كان‌و توانای خۆپاراستنیانه‌ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و قه‌یران‌و گرفته‌ ئابورییانه‌ی روبه‌روی ده‌بنه‌وه‌، هه‌ربۆیه‌ رێگه‌ی ده‌ربازبون له‌م قه‌یرانه‌ به‌ر له‌هه‌ر شتێك له‌دیدی ئێمه‌وه‌ به‌ به‌هێز كردنی كه‌رتی تایبه‌ت‌و به‌رێكخستنه‌وه‌ی یاسا‌و رێسكانی بازرگانی‌و پیشه‌سازی‌و كشتوكاڵی‌و بوژاندنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م كه‌رته‌كانی ئابوری وڵات‌و سیسته‌می بانكی‌و هاندانی پڕۆژه‌ ستراتیژییه‌كان ده‌ستپێده‌كات. له‌دیدی ئێمه‌وه‌ له‌ڕێگه‌ی گه‌شه‌ی كه‌رتی تایبه‌ت‌و ئابوری بازاڕه‌وه‌ ده‌كرێت بناغه‌یه‌كی تۆكمه‌و به‌هێز بۆ ئابوری كوردستان دابڕێژرێت، كه‌رتی تایبه‌ت ره‌گه‌زی هێزو بنه‌مای گه‌شه‌پێدانی ئابوریمانه‌.

ئێمه‌ ناشه‌فافیه‌ت‌و بێ‌ پلانی‌و كاركردنی هه‌ڕه‌مه‌كی‌و هه‌ڵه‌ی به‌ڕێوه‌بردن‌و سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه‌ نه‌یتوانیوه‌ بناغه‌یه‌كی زانستی‌و پته‌وی ئابوری دابڕێژێت‌و خۆی بۆ روبه‌روبونه‌وه‌ی پێشهاتێكی چاوه‌ڕوانكراوی به‌مجۆره‌ ئاماده‌ بكات، به‌هۆكاری ئه‌م قه‌یرانه‌ ده‌زانین، له‌و روانگه‌یه‌وه‌ی كه‌ به‌هێزیی هه‌ر وڵات‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك له‌به‌هێزیی ئابورییه‌كه‌یدایه‌.

ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ ئاماده‌یه‌ هاوكاری پلاندانان بێت بۆ به‌ڕێوه‌بردن‌و ده‌رباز بون له‌م دۆخه‌و به‌ئه‌ركی نیشتمانی خۆیشی ده‌زانێت هاوكاری یاسای لامه‌ركه‌زیه‌تی پارێزگاكان بێت بۆ به‌ڕێوه‌بردن‌و سه‌رخستنی ئه‌م ئه‌زمونه‌.

ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی 


PM:05:03:12/08/2017




ئه‌م بابه‌ته 310 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو‌
Yeezy 350 Boost V2,Adidas Yeezy 750 Boost,Adidas Zestra Chaussures,Nike Air Force 1 07,Air Force 1 Flyknit Chaussures,Air Force 1 Mid 07 Chaussures
Nike Air Max 90 Fireflies,NIKE AIR MAX 90 MID,NIKE AIR MAX 95,NIKE AIR MAX 95 CHAUSSURES,NIKE AIR MAX MOTION LW,NIKE AIR MAX TAILWIND 8