هەرێمی كوردستان لە سێ‌ وەرزی ساڵدا بەرهەمەكانی سەوزە و میوە لە دەرەوە هاوردەدەكات

بەرپرسانی كەرتی كشتوكاڵ لە هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنن ساڵانە لە سێ‌ وەرزدا بۆ دابینكردنی سەوزە و میوە پشت بە وڵاتانی دراوسێ‌ دەبەستن و بەرهەمی ناوخۆ لە سەوزە و میوە تەنها لە وەرزی هاویندا دەتوانێت پێداویستی ناوخۆ پڕبكاتەوە, ئێستاش تەنها لە بەرهەمی گەنم و پەتاتەدا هەرێم گەیشتوەتە قۆناغی خۆبژێوی, شارەزایانی ئابوریش دەڵێن نەبونی بازاڕی پێویست بۆ ساغكردنەوەی بەرهەمی ناوخۆیی كێشەی سەرەكی بەردەم گەشەسەندنی كەرتی كشتوكاڵە.

ئەگەر چی یەكێك لە سودەكانی قەیرانی دارایی, بوژانەوەی كەرتی كشتوكاڵ بوو كە پێشتر بە تەواوی فەرامۆشكرابوو, بەڵام ئەو بەرهەمانەشی ئێستا لە ناوخۆدا بەرهەم دێت كاتیە و تەنها لەوەرزی هاویندا بەشێكیان پێداویستی ناوخۆ پڕ دەكەنەوە, بەرپرسانی كشتوكاڵیش دەڵێن لە سێ‌ وەرزەكەی تری ساڵدا بۆ دابینكردنی بەرهەمی سەوزەو میوە پشت بە وڵاتانی دەرەوە دەبەستن, جگە لەبەرهەمی گەنم و پەتاتە كە ئێستا گەیشتوەتە قۆناغی خۆبژێوی.

لەوبارەشەوە شارەزایانی ئابوری داوا دەكەن هاوكاری بەرهەمی ناوخۆ بكرێت لە ر ِێی دابین كردنی بازاڕ بۆ بەرهەمەكان لە پێناو بەردەوامبونی جوتیاران لە كەرتی كشتوكاڵدا.


AM:11:51:12/08/2017




ئه‌م بابه‌ته 419 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو‌