عیراق: بڕی 2 ترلیۆن دینار بۆ هاوردەكردنی گەنم تەرخان دەكرێت


لیژنەی ئابووری پەرلەمانی عیراق ئاشكرای دەكات، لە بودجەی گشتی ئەمساڵدا 2 ترلیۆن دینار بۆ هاوردەكردنی گەنم دیاریكراوەو عیراقیش ساڵانە پێویستی بە 4 ملیۆن‌و 500 هەزار تۆن گەنم هەیە.

نەجیبە نەجیب ئەندامی لیژنەی ئابووری‌و وەبەرهێنانی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند: حكومەت پلانێكی نوێی بۆ كڕینی گەنم داناوە، كە لە دەرەوە هاوردە دەكرێت‌و لەگەڵ گەنمی ناوخۆدا تێكەڵ دەكرێت‌و دەكرێت بە ئارد‌و بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش دەكرێت.

ئاماژەی بەوەشدا: لە ساڵی 2013 تا 2016 حكومەت نرخی یەك تۆن  گەنمی پلە یەكی بە 750 هەزار دینارو پلە دوو بە 600 هەزار دینار دیاریكردبوو، بەڵام ئەمساڵ نرخی نوێی داناوە تاوەكو لەگەڵ ئەم دۆخەدا بگونجێت، بەشێوەیەك یەك تۆن گەنمی پلەیەك بە 560 هەزارو پلە دوو بە 480 هەزار دینارو پلە سێش بە 420 هەزار دینار دیاریكردووە.

بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە، عیراق ساڵانە پێویستی بە 4 ملیۆن‌و 500 هەزار تۆن گەنم هەیە، لەناوخۆشدا نزیكی 3 ملیۆن‌و 500 هەزار تۆن بەرهەم دێت، ئەوەشی دەمێنێتەوە لەدەرەوە هاوردە دەكرێت‌و نرخەكەشی لە 300 دۆلار بۆ هەر تۆنێك تێپەر ناكات.


AM:10:19:03/08/2017




ئه‌م بابه‌ته 294 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Yeezy 350 Boost V2,Adidas Yeezy 750 Boost,Adidas Zestra Chaussures,Nike Air Force 1 07,Air Force 1 Flyknit Chaussures,Air Force 1 Mid 07 Chaussures
Nike Air Max 90 Fireflies,NIKE AIR MAX 90 MID,NIKE AIR MAX 95,NIKE AIR MAX 95 CHAUSSURES,NIKE AIR MAX MOTION LW,NIKE AIR MAX TAILWIND 8