عێراق بڕیارێكی‌ تایبه‌ت به‌ كارمه‌ندانی‌ كه‌رتی‌ تایبه‌ت ده‌رده‌كات


ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ عێراق ره‌زامه‌ندی‌ له‌سه‌ر پرۆژه‌ بڕیارێك نیشاندا، سه‌باره‌ت به‌ بیمه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ له‌كه‌رتی‌ تایبه‌ت كارده‌كه‌ن.

نووسینگه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كردووه‌، به‌په‌سه‌ندكردنی‌ پرۆژه‌ بڕیاری‌ بیمه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌، ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌له‌كه‌رتی‌ تایبه‌تدا كارده‌كه‌ن مافی‌ پێدانی‌ موچه‌ی‌ خانه‌نشینیان بۆ ده‌ستبه‌رده‌كرێت، هاوشێوه‌ی‌ ئه‌و موچه‌یه‌ی‌ كه‌ خانه‌نشینانی‌ ده‌وڵه‌ت پێیان ده‌درێت، سه‌رباری‌ مسۆگه‌ركردنی‌ مافی‌ خێزانی‌ شه‌هیده‌كان كه‌ ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ دابینكردنی‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ ژیانیان.

هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ئه‌نجوومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ عێراق ره‌زامه‌ندی‌ نیشانداوه‌، له‌سه‌ر پێكهێنانی‌ لیژنه‌ی‌ ده‌ستپێشخه‌ری‌ نیشتمانی‌ تایبه‌ت به‌ نیشته‌جێبوون.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدا دێت كه‌ له‌ئێستا عێراق رووبه‌ڕووی‌ قه‌یرانی‌ نیشته‌جێبوون بووه‌ته‌وه‌، به‌جۆرێك نزیكه‌ی‌ دوو ملیۆن كه‌س شوێنی‌ نیشته‌جێبونیان نییه‌، هه‌ریه‌كه‌ له‌پارێزگاكانی‌ به‌غدا- به‌سڕه‌و نه‌ینه‌وا به‌چڕترین ناوچه‌ی‌ دانیشتووان له‌عیراقدا ئه‌ژمار ده‌كرێن، ساڵی‌ رابردووش حكومه‌تی‌ به‌غدا پلانێكی‌ داڕشت بۆ دروستكردنی‌ 979 یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبوون له‌رێی‌ وه‌به‌رهێنانه‌وه‌.


AM:10:41:02/08/2017




ئه‌م بابه‌ته 331 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Yeezy 350 Boost V2,Adidas Yeezy 750 Boost,Adidas Zestra Chaussures,Nike Air Force 1 07,Air Force 1 Flyknit Chaussures,Air Force 1 Mid 07 Chaussures
Nike Air Max 90 Fireflies,NIKE AIR MAX 90 MID,NIKE AIR MAX 95,NIKE AIR MAX 95 CHAUSSURES,NIKE AIR MAX MOTION LW,NIKE AIR MAX TAILWIND 8