لە١ / ٨ەوە دەستدەکرێت بە دروستکردنی گەنجینەکان


ئەندازیاری سەرپەرشتیاری پرۆژەی گەنجینەکانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، سامان ئیبراهیم لەم گفتوگۆیەی بازرگانی‌و پیشەسازیدا دەڵێت "ئێستا لەقۆناغی تەندەریداین، پرۆژەکە بەکێبڕکێ دەدرێت بە بەڵێندەرێک کە شارەوانی سلێمانی یەکلایی دەکاتەوە لەبەرواری یەکی هەشتەوە دەست دەکرێت بەدروستکردنی گەنجینەکان".

بازرگانی‌و پیشەسازی: پرۆژەی گەنجینەکانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەڕووی ئەندازەیەوە چۆنەو دەکەوێتە کوێی سلێمانیەوە؟
سامان ئیبراهیم : پرۆژەی گەنجینەکانی ژووری بازرگانی پرۆژەیەکی ستراتیژیە، ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی هەلدەستێت بەجێبەجێکردنی لەسەر ڕووبەری ٥٠٢ دۆنم زەوی ژمارەی گەنجینەکان نزیکەی ٩٠٠ گەنجینەیە، پرۆژەکە لەنزیک گوندی ژاڵە لەسەر ڕێگای عەربەت سلێمانی جێبەجێدەکرێت لەلایەی پرۆژەکەوە گوندی ژالەیە لەلایەکی ترەوە پیشەوەرانە، دەکەوێتە نزیک عەلوەی سلێمانی لەڕووی پشتەوە بە جادەی قرگە و کانی با دەورە دراوە، پرۆژەکە لەسەر شیوازێکی زۆر مۆدێرن دروست دەکرێت ژووری بازرگانی خزمەتگوزاری پرۆژەکە جێبەجێ دەکات وەک خزمەتگوزاریەکانی ئاو و ئاوەڕۆ و کارەبا و شەقام و دیاریکردنی شوێنی گەنجینەکان، هەر بازرگانێک گەنجینەکان وەربگرێت دەبێت بڕێک پارە وەک ڕسوماتی زەویەکە بدات بەشارەوانی سلێمانی.

بازرگانی‌و پیشەسازی: ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی چ جۆرە دیزاینێکی هەیە بۆ دروستکردنی گەنجینەکان؟
سامان ئیبراهیم: کاتێک خزمەتگوزاریەکانی گەنجینەکە تەواو دەبێت و بازرگان گەنجینەکە وەردەگرێت ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بازرگانان پابەند دەکات لەسەر دیزاینێک گەنجینەکان بەکاربهێنیت کە پێشتر ئەو دیزاینە لەلایەن شارەوانی سلێمانیەوە جێبەجێکراوە بۆ ئەو مەبەستەش لەلایەن سەرۆکی ژوورەوە هەوڵێکی زۆر هەیە بۆ ئەوەی گەنجینەکان نەبێتە شێوازێکی هەڕەمەکی و هەر بازرگانێک خۆی گەنجینە دروست بکات ئەمە قەدەغەکراوە بۆیە هەوڵێکی زۆر لەلایەن سەرۆکی ژوورەوە دەدەرێت بۆ ئەوەی کارەکە کۆبکاتەوە لە نێوان سێ کۆمپانیایی زۆر بەناوبانگ کەپێشینەی زۆر باشیان هەیە و دەستێکی باڵایان هەیە لەبواری دروستکردنی گەنجینەدا، ئەم سێ کۆمپانیایە بازرگان ناچار دەکەن بەو شێوازە بەکاربهێنێت بۆ ئەوەی شێوازێکی جوان و مۆدێرن ببەخشێتە پرۆژەکە.

بازرگانی‌و پیشەسازی: لەسلێمانی  چەندین گەنجینە دروستکراون چ شتێک پرۆژەکەی ئێوە لەوان جیادەکاتەوە ؟
سامان ئیبراهیم:  دیزاینی پرۆژەکە پارەیەکی زۆری پێدراوە بۆ ئەوەی وەک گەنجینەکانی تری نەبێت ئێمە بەڵێنمان لەشارەوانی سلێمانی وەرگرتووە کەسەرکەوتوو بوین لە قۆناغی یەکەم قۆناغی دووەم و سێهەمیش  دروست دەکەین.

 بازرگانی‌و پیشەسازی: جۆرەکانی گەنجینەکان چیە و لەسەدا چەندی ساردکەرەوەن؟
سامان ئیبراهیم:  تا ئەم کاتەی قسەی تیا دەکەین ٦ جۆر گەنجینەمان هەیە کەبریتین لە (بواری خوارک و کۆگای جگەرە و کۆگای بابەتی کارەبای و کۆگای کەل و پەلی ناوماڵ  و کۆگای لالیلۆن لەگەڵ گەنجینەی بەڕاد) ئەوەی کە زۆر کرنگە بواری خۆراکە کە لەسەدا ٤٠ی پرۆژەکەی بۆ تەرخان کراوە و لەشوێنی ستراتیژیدا دروست دەکرێن، ئەو گەنجینانەی کە بەڕادن لەنزیک عەلەوەی نوێ سلێمانی دروست دەکرێن.

بازرگانی‌و پیشەسازی: ئێستا لە چ قۆناغێکدان؟
سامان ئیبراهیم : ئێستا لەقۆناغی تەندەریداین لە کۆتایی ئەم هەفتەیە یان سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە لەلایەن شارەوانی سلێمانیوە بانگەواز بۆ ئەو بەڵێندەرانە دەکرێت کە پێشینەیەکی زۆرباشیان هەیە و لەناو شاری سلێمانی کاری زۆر گەورەیان کردوە، پرۆژەکە کێبڕکێ دەدرێت بە بەڵێندەرێک کە شارەوانی سلێمانی یەکلای دەکاتەوە لەبەرواری یەکی هەشتەوە دەست دەکرێت بە دروستکردنی گەنجینەکان.

بازرگانی‌و پیشەسازی: گرنگترین ئاستەنگەکانی بەردەم پرۆژەکە چین؟
سامان ئیبراهیم:  گرنگترین ئاستەنگ گەورەی و فراوانی زەوی پرۆژەکە بوو کە ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی دەیویست کارەکان لە رێگەی دەستەی وەبەرهێنانەوە جێبەجێ بکات بەڵام دەستەی وەبەرهێنان کۆمەڵێک رێنمایی خۆیان هەبوو کە لەگەڵ پرۆژەکەی ئێمە دەنەدەگونجا یەکێک لەو رێنماییانەی چەند ساڵێک ئەم پرۆژەیەی ئێمەی دواخست ئەوە بوو کە دەیان وت دەبێت هەموو پرۆژەکە بکرێت بەناوی دەستەی وەبەرهێنانەوە، سەرۆکی ژووری بازرگانی بڕیاریدا کارەکە لە دەستەی وەبەرهێنان وەر بگرێتەوە و بیدات بە شارەوانی سلێمانی و پاریزگا، یەکێکی تر لە ئاستەنگەکان ئەوە بوو کە دیزانیەکەمان چووە بەڕێوبەرایەتی ژینگە داوایان دەکرد لەسەدا ٢٥ پرۆژەکە سەوزایی بێت کە ئەمەش لەگەڵ ستاندارە جیهانیەکان بۆ دروستکردنی گەنجینە نەگونجاوە و مەترسیش بۆ سەر گەنجینەکان دروست دەکات.



AM:11:21:27/07/2017




ئه‌م بابه‌ته 1561 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌