له‌فێستیڤاڵێكى نێونه‌ته‌وه‌یى سینه‌مایدا فیلمێكى كوردى خه‌ڵات ده‌كرێت

فیلمێكى ئه‌نیمه‌یشنى كوردى به‌ناوى (بێده‌نگى ئاسمان) له‌ده‌رهێنانى جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر له‌فێستیڤاڵێكى نێونه‌ته‌وه‌یى عێراقدا خه‌ڵات كرا. 

ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر له‌باره‌ى خه‌ڵاته‌كه‌وه‌ رایگه‌یاند "فیلمه‌كه‌م (بێده‌نگى ئاسمان) له‌خولى چواره‌مى فێستیڤاڵى نێونه‌ته‌وه‌یى سینه‌مایى زانكۆى بابل خه‌ڵاتى باشترین سیناریۆى پێبه‌خشرا". 

 فیلمه‌كه‌ نوێترین به‌رهه‌مى سینه‌مایى ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بوبه‌كره‌ و به‌سپۆنسه‌رى عه‌باس فازڵ عه‌بدولره‌حمان خاوه‌نى زانكۆى نۆلج به‌رهه‌مهێنراوه‌ و له‌ئێستادا فیلمه‌كه‌ له‌چه‌ندین فێستیڤاڵى سینه‌مایى نێونه‌ته‌وه‌یى وه‌رگیراوه‌ و به‌شدارى له‌پێشبڕكێ و بردنه‌وه‌ى خه‌ڵاتدا ده‌كات‌و به‌ر له‌م خه‌ڵاته‌ش له‌خولى 2017ى فێستیڤاڵى سینه‌مایى باشورى جۆرجیا كه‌له‌وڵاتى كه‌نه‌دا ئه‌نجام ده‌درێت خه‌ڵاتى برۆنزى له‌به‌شى فیلمه‌ ئه‌نیمه‌یشنه‌كان پێبه‌خشرا". 

(بێده‌نگى ئاسمان) كورته‌ فیلمێكى ئه‌نیمه‌یشنه‌‌و له‌باره‌ى خه‌ونه‌كانى مرۆڤه‌ بۆ ئازادى‌و له‌باره‌ى چیرۆكى فیلمه‌كه‌شه‌وه‌ جبرائیل ئه‌بوبه‌كر ده‌ڵێت "فیلمه‌كه‌ باس له‌خه‌ونى مرۆڤ ده‌كات بۆ ئازادى، به‌وپێیه‌ى كه‌ هیچ كه‌سێك ناتوانێت رێگا له‌ئازادى بگرێت‌و به‌ربه‌ستى بۆ دروست بكات". 

وتیشى "ماوه‌ى فیلمه‌كه‌ 100 چركه‌یه‌ و به‌رهه‌مى ساڵى 2017-یه‌".
جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر ره‌حمان له‌دایكبوى ساڵى 1983ى شارى هه‌ولێره‌، له‌ساڵى 2001ه‌وه‌ ده‌ستیداوه‌ته‌ كارى سینه‌مایى و له‌نزیكه‌ى 40 كورته‌ فیلمدا یاریده‌ده‌رى وێنه‌گر بوه‌ و له‌ 13 فیلمى سینه‌مایى درێژیشدا یاریده‌ده‌رى وێنه‌گر بوه‌ و له‌ساڵى 2010ه‌وه‌ كارى ده‌رهێنانى سینه‌مایى ده‌كات و هه‌تا ئێستا چوار كورته‌ فیلمى به‌رهه‌مهێناوه‌ و نزیكه‌ى 20 خه‌ڵاتى نێوخۆیى و جیهانیشى به‌ده‌ستهێناوه‌.
 



PM:02:19:16/07/2017




ئه‌م بابه‌ته 347 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Yeezy 350 Boost V2,Adidas Yeezy 750 Boost,Adidas Zestra Chaussures,Nike Air Force 1 07,Air Force 1 Flyknit Chaussures,Air Force 1 Mid 07 Chaussures
Nike Air Max 90 Fireflies,NIKE AIR MAX 90 MID,NIKE AIR MAX 95,NIKE AIR MAX 95 CHAUSSURES,NIKE AIR MAX MOTION LW,NIKE AIR MAX TAILWIND 8