به‌ڕێوه‌به‌رى ئاوى سلێمانی: پلانمان هه‌یه‌ بۆ نه‌هێشتنى ته‌نكى ماڵان و پێدانى ئاوى ڕۆژانه‌


هه‌ر هاوڵاتییه‌ك پێوه‌رى میكانیكى ئاو نه‌به‌ستێت به‌بڕى 100 هه‌زار دینار غه‌رامه‌ ده‌كرێت، ئه‌مه‌ وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ئاوى پارێزگاى سلێمانییه‌ ئاشكراشی ده‌كات پلانیان هه‌یه‌ بۆ نه‌هێشتنى ته‌نكى ماڵان و پێدانى ئاوى ڕۆژانه‌.

سلێمانی كێشه‌ی كه‌مئاویی هه‌یه‌؟، ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ هۆكاره‌كه‌ى چییه‌و كه‌ى چاره‌سه‌ر ده‌كرێت؟
سه‌ربه‌ست عوسمان: سلێمانى كێشه‌ى كه‌مئاوى نییه‌ به‌و جۆره‌ى كه‌ باس ده‌كرێت، به‌ڵكو كێشه‌ى زۆر به‌كارهێنانى ئاوى هه‌یه‌، هه‌رچه‌نده‌ به‌رهه‌مهێنانى ئاو كه‌منه‌بووه‌ته‌وه‌، به‌ڵكو زیاتر بووه‌، به‌ڵام ~ێستا سلێمانی پێویستى به‌ ئاوی زیاتر هه‌یه‌، هه‌ر به‌ سیستمى سێ ڕۆژ له‌ هه‌فته‌یه‌كدا ئاو ده‌درێت به‌ هاوڵاتیان، پێویستییه‌كانى خه‌ڵك به‌ ئاو زۆر بووه‌، هه‌ندێك جار كه‌مبوونه‌وه‌ى ئاو به‌هۆى وه‌ستانى وێستگه‌ یان كه‌مبونه‌وه‌ى  ئاوى سه‌رچنار و نه‌بوونى كاره‌بایه‌، ئه‌مه‌ش له‌ ده‌سه‌ڵاتى ئێمه‌دا نییه‌.
ئێمه‌ ڕۆژانه‌ نزیكه‌ى 150 شوێن غه‌رامه‌ ده‌كه‌ین، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ له‌ڕووى دابینكردنى ئاو دۆخى سلێمانى زۆر باشتره‌ له‌ هه‌ولێر و پارێزگاكانى تر.

ڕۆژانه‌ شارى سلێمانى پێویستى به‌ بڕى چه‌ند ئاو هه‌یه‌؟
سه‌ربه‌ست عوسمان: به‌هۆى ئاواره‌ و گه‌شتیاره‌وه‌ ڕێژه‌كه‌ به‌رده‌وام له‌ گۆڕاندایه‌، له‌حاڵه‌تى ئاسایدا ڕۆژانه‌ نزیكه‌ى 400 هه‌زار مه‌تر موكه‌عه‌ب ئاومان پێویسته‌ بۆ سلێمانى و هه‌ندێك له‌ قه‌زا و ناحیه‌كان، له‌ئێستادا تواناى به‌رهه‌مهێنانى 150 هه‌زار مه‌تر  موكه‌عه‌ب ئاومان هه‌یه‌ له‌ وه‌رزى هاویندا.

باس له‌وه‌ ده‌كه‌یت پرۆژه‌تان هه‌یه‌ بۆ نه‌هێشتنى ته‌نكى ماڵان، واته‌ پێدانى ئاوى 24 كاتژمێرى به‌ هاوڵاتیان، ورده‌كارى ئه‌م پرۆژه‌یه‌ چۆنه‌ و كه‌ى جێبه‌جێ ده‌كرێت؟
سه‌ربه‌ست عوسمان: بۆ جێبه‌جێكردنى ئه‌م پلانه‌ پێویستمان به‌ دابینكردنى كاره‌باى به‌رده‌وام و هه‌ڵسانه‌وه‌ى پرۆژه‌كانى تر هه‌یه‌، هاوكات ده‌بێت به‌نداوى خێوه‌ته‌ ته‌واو بكرێت، كه‌ تواناكه‌ى 25 هه‌زار مه‌تر موكه‌عه‌ب ئاو هه‌یه‌ له‌كاتژمێرێكدا، پاش ئه‌مه‌ ده‌توانین ڕۆژانه‌ به‌به‌رده‌وامى ئاو بده‌ین به‌ هاوڵاتیان.

پێوه‌رى میكانیكى بۆ خوێندنه‌وه‌ى ئاو كه‌ بۆ ماڵان و شوێنه‌ گشتییه‌كان ده‌به‌سترێت به‌كوێ گه‌یشت و كه‌ى ده‌كه‌وێته‌ بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌؟
سه‌ربه‌ست عوسمان: پێوه‌ره‌كه‌ له‌ 80%ى به‌ستراوه‌و ته‌واوبووه‌، هه‌ركاتێك لێكۆڵینه‌وه‌ى ته‌نده‌رین ته‌واوكرا له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى شاره‌وانی، دواتر ده‌ست به‌ خوێندنه‌وه‌ ده‌كرێت.

هه‌ر ماڵێك ئه‌م پێوه‌ره‌ نه‌به‌ستێت ئایا سزا ده‌درێت؟
سه‌ربه‌ست عوسمان: هه‌ر شوێنێك یان ماڵێك پێوه‌ره‌كه‌ نه‌به‌ستێت مانگانه‌ بڕى 100 هه‌زار دینار غه‌رامه‌ ده‌كرێت، ئه‌مه‌ زه‌ره‌ره‌ بۆ هاوڵاتى، چونكه‌ هه‌رچییه‌ك بكات مانگانه‌ بایى 100 هه‌زار دینار ئاو به‌كارناهێنێت، بۆیه‌ باشتره‌ پێوه‌ره‌كه‌ ببه‌سێت، له‌و كاته‌ى به‌م پێوه‌ره‌ ده‌ست به‌ خوێندنه‌وه‌ى ئاو ده‌كرێت، تا 4 مانگ بڕى 10 هه‌زار دینار له‌ هاوڵاتى وه‌رناگیرێت، ڕه‌نگه‌ بۆ یه‌ك مه‌تر موكه‌عه‌ب بڕى 300 دینار وه‌ربگیرێت.

ئه‌و بڕه‌ چه‌نده‌ كه‌ وه‌ك قه‌رز لاى هاووڵاتییه‌؟، ده‌وترێت ئه‌م قه‌رزه‌ له‌ مووچه‌ى پاشه‌كه‌وتى فه‌رمانبه‌ران ده‌درێته‌وه‌ به‌ حكومه‌ت، تاچه‌ند ئه‌مه‌ راسته‌؟
سه‌ربه‌ست عوسمان: زیاتر له‌ 18 ملیار دینار پارى قه‌رزى ئاومان لاى خه‌ڵك هه‌یه‌، پێشنارێك هه‌بوو له‌ پاشه‌كه‌وتى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران وه‌ربگیرێته‌وه‌، به‌ڵام بڕیاره‌كه‌ ڕاگیراوه‌، له‌ 40% داهاتى ئاومان بۆ ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ سیانه‌ و چاره‌سه‌رى كێشه‌كان.


 
 

دواڕۆژ


AM:11:16:16/07/2017




ئه‌م بابه‌ته 1273 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Yeezy 350 Boost V2,Adidas Yeezy 750 Boost,Adidas Zestra Chaussures,Nike Air Force 1 07,Air Force 1 Flyknit Chaussures,Air Force 1 Mid 07 Chaussures
Nike Air Max 90 Fireflies,NIKE AIR MAX 90 MID,NIKE AIR MAX 95,NIKE AIR MAX 95 CHAUSSURES,NIKE AIR MAX MOTION LW,NIKE AIR MAX TAILWIND 8