لە شارێکی ئێران شۆفێری تەکسییەکان فێری زمانی ئینگلیزی دەکرێن

یەکەمین خولی فێرکاری زمانی ئینگلیزی تایبەت بە شۆفێر تەکسییەکان لە ئێران لە سەر ئەرک و داهێنانی شارەوانی لاهیجان لە باکوری ئەم وڵاتە بەڕێوەچوو.

بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەم گەڵاڵەیە کە بە ئامانجی پەرەپێدانی بواری گەشتیاری و ناساندنی دەفرایەتییە گەشتیارییەکانی شاری لاهیجان و دابین کردنی بەستێنی پێویست بۆ ڕاکێشانی گەشتیارانی بیانی بووە شۆفێر تەکسییەکانی وەک ئامانجی خۆی دیاریکردووە و ئەمەش بە هەنگاوێکی گرنگ و کاریگەر دەزانێت.

شایانی ئاماژەیە کە لاهیجان یەک لە شارە گەشتیارییەکانی باکوری وڵاتی ئێرانە و بەشداربووانی خولەکە بە بێ بەرامبەر فێری زمانی ئینگلیزی دەکرێن و پاش تەواوبوونی خولەکەش بڕوانامەی تایبەتیان پێشکەش دەکرێت.


PM:04:47:03/07/2017




ئه‌م بابه‌ته 518 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌