عەلوەی سلێمانی لە رەمەزاندا

عەلوەی سلێمانی دەكەوێتە بەشی رۆژهەڵاتی شارەكە و لە 184 بەش و دوكان كە لەنێو عەلوەدا بە قاتع ناسراوە پێكهاتووە، رۆژانە زیاتر لە دوو هەزار كاسبكار و كرێكار كاری تێدا دەكەن و سەدان ئۆتۆمبێلی بارهەڵگریش سەرقاڵی هێنان و بردنی سەوزە و میوەكانن، جگە لەوەش رۆژانە ژمارەیەكی زۆر كڕیار و فرۆشیار دێنە عەلوەكەوە.

دوای خوانی پارشێوو دەستپێكردنی رۆژێكی نوێی رۆژوی رەمەزان، كاسبكاران و كرێكارانی نێو عەلوەی سلێمانی لەگەڵ تاریكی شەودا روو لە عەلوە دەكەن و دەستبە كار و كەسابەتی خۆیان دەكەن لە داگرتن و باركردنی ئەو میوە و سەوزانەی ئەو رۆژە كە دەگاتە نێو عەلوەكە. 

عەلوەی سلێمانی لە رەمەزاندا قەرەباڵخی و بازاڕێكی باشتری هەیە و ئەو كەسانەی بە رۆژوون لە رەمەزاندا زیاتر خواستیان لەسەر هەندێك سەوزە و میوە هەیە و ئەو سەوزە و میوانە بە بەراورد بە پێش مانگی رەمەزان بازاڕێكی باشتریان هەیە.

سەرۆكی لیژنەی سەندیكای عەلوەی سلێمانی سەروەر عەلی لەو بارەیەوە رایگه‌یاند: "ئەو میوە و سەوزانەی لەئێستادا دەهێنرێنە عەلوەی سلێمانییەوە 90 لەسەدی بەرهەمی ناوخۆیە، ئەمساڵ بەرهەمێكی زیاتر هەیە بە تایبەت خەیار كە رۆژانە زیاتر لە 300 تەن دەگاتە عەلوەی سلێمانی و دەفرۆشرێت، پێشتر سەوزە و میوەكان بە زۆری لە وڵاتانی ئێران و توركیا و سووریا و لوبنانەوە دەهێنران، بەڵام دوای پێگەیشتنی بەرهەمی ناوخۆ ئێستا زۆربەیان بەرهەمی خۆمانن". 

سەروەر دەڵێت: "نرخی سەوزە و میوەكان ئەمساڵ لە مانگی رەمەزاندا زۆر لە نزمیدایە و هیچ نرخێكی سەوزە و میوە لە بەرزی نییە و نرخەكان لەم مانگەدا هیچ بەرزبوونەوەیەكیان بەخۆوە نەبینیوە". 

ئەو باس لەوەش دەكات، ئەو میوە و سەوزانەی زیاتر لە مانگی رەمەزاندا خواستی هاووڵاتیان لەسەرە بریتین لە شوتی و كاڵەك و تەماتە و خەیار و پەتاتە "ئەمساڵ بەهۆی ئەوەی شوتی و كاڵەك لەمانگی رەمەزان پێگەیشتن، بازاڕێكی باشتریان هەیە و رۆژانە زیاتر لە 300 تەن شوتی و نزیكەی 90 تەن كاڵەك دەهێنرێتە عەلوە و دەفرۆشرێت". 

لە ساڵی 2014 ەوە بەهۆی قەیرانی دارایی و كەمبوونەوە و دواكەوتنی مووچەی مووچەخۆرانی حكوومییەوە، كاریگەری گەورەی لەسەر هەموو بوارەكان كردووە لە هەرێمی كوردستاندا، سەرۆكی لیژنەی سەندیكای عەلوەی سلێمانی دەڵێت كاریگەری ئەو قەیرانە بە روونی لەسەر ئەوان دیارە و بازاڕیان زۆر كەمتر بووەتەوە. 

لەو بارەیەوە وتی: "كاریگەری قەیرانی دارایی زۆر بە رونی بەسەر عەلوەی سلێمانییەوە دیارە، پێش ئەم قەیرانە لە بەری بەیانییەوە تا كاتێكی درەنگ بواری هاتوچۆمان نەبوو لەناو عەلوەكەدا بەهۆی قەرەباڵخی و زۆری كڕیارەكانەوە، بەڵام ئێستا بازاڕ زۆر كەمی كردووە و 70 لەسەد بازاڕی ئێمەی كەم كردووە". 

بەشی زۆری ئەو بەرهەمانەی رۆژانە دێتە عەلوەی سلێمانییەوە، لەلایەن كاسبكارانەوە بۆ ناوچەكانی تری ناوەڕاست و باشووری عێراق دەگوازرێتەوە، بەڵام حكوومەتی عێراقی چەند رێوشوێنێكی بەرامبەر بەرهەمی كشتوكاڵی ناوخۆی هەرێمی كوردستان گرتووەتە بەر، ئەوەش زیانی بە جوتیاران و كاسبكاران گەیاندووە. 

سەروەر عەلی سەبارەت بەو كێشەیە وتی: "80 لەسەدی ئەو بەروبوومانەی لە عەلوەی سلێمانی دەفرۆشرێن بۆ ناوەڕاست و خوارووی عێراق دەڕوات، بەڵام ئێمە كێشە و گرفتی عێراقمان هەیە كە كێشەمان بۆ دروست دەكات و لەناوچەی سەفوان (ناوچەیەكی سنووری نێوان هەرێمی كوردستان و عێراقە) گومرگیان داناوە و گومرگێكی زۆری بەرهەمی سەوزە و میوە دەكەن كە لە هەرێمەوە دەگوازرێنەوە بۆ ناوچەكانی تری عێراق و زیانی گەورەیان بە كاسبكاران و جوتیاران گەیاندووە، چەندین جار داوامان كردووە ئەو گومرگە لاببرێت، بەهەڵگرتنی ئەوەش بازاڕمان باشتر دەبێت و بەرهەمەكانیش پارەیەكی زیاتر دەكەن بۆ جوتیاران". 


PM:01:50:19/06/2017




ئه‌م بابه‌ته 152 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Yeezy 350 Boost V2,Adidas Yeezy 750 Boost,Adidas Zestra Chaussures,Nike Air Force 1 07,Air Force 1 Flyknit Chaussures,Air Force 1 Mid 07 Chaussures
Nike Air Max 90 Fireflies,NIKE AIR MAX 90 MID,NIKE AIR MAX 95,NIKE AIR MAX 95 CHAUSSURES,NIKE AIR MAX MOTION LW,NIKE AIR MAX TAILWIND 8