هاووڵاتییانى هه‌رێم چاوه‌ڕێى به‌شه‌خۆراكى ״خراپن״

دوو تریلیۆن دینار له‌ بودجه‌ى عێراق بۆ كڕینى به‌شه‌خۆراكى هاووڵاتییان دابین كراوه‌ به‌ هه‌رێمى كوردستانیشه‌وه‌، به‌ڵام تا ئێستا چه‌ند خۆراكێك له‌مساڵدا دابه‌ش نه‌كراون‌، ئه‌مه‌ش بارگرانیى بۆ به‌شێك له‌ هاووڵاتییان درووست كردووه‌، په‌رله‌مانتارێكیش ده‌ڵێت: ״قووتى خه‌ڵك بۆ مه‌رامى سیاسى به‌كار هێنراوه‌״ ئه‌وه‌ش له ‌كاتێكدایه‌ به‌شێك له‌ مادده‌ خۆراكییه‌كان كوالیتییان خراپه‌.

هێمن قادر ته‌مه‌ن 35 ساڵ هاووڵاتییه‌كە له‌ شارى هه‌ولێر نیشته‌جێیه‌، بۆ ״ئاژانس״ وتى: ״ئێستا خراپترین كاته‌كانى دابه‌شكردنى به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌یه‌، چونكه‌ جگه‌ له ‌كه‌مبوونه‌وه‌ى مادده‌كان ئه‌و به‌شه‌خۆراكه‌ى ماوه‌ته‌وه‌ كه‌ (ئارد برنج و زه‌یت و شه‌كر)ه‌ له‌ كاتى خۆی ناگات و هه‌ندێك جاریش جۆری برنجێك ده‌درێ كه‌ به‌ كه‌ڵكى خواردن نایه‌ت״.

وتیشى: ״داوا ده‌كه‌م بڕی ئه‌و خۆراكه‌ى ده‌درێ جۆره‌كه‌ى باش بكرێت و مانگانه‌ له‌ كاتى خۆی دابه‌ش بكرێ، چونكه‌ به‌شێكى زۆر له‌ ئێمه‌ كه‌ مووچه‌خۆرین و داهاتمان كه‌مه‌ پشت به‌و به‌شه‌خۆراكه‌ ده‌به‌ستین، ئه‌گه‌ر كه‌میش بێت״.

نه‌جم عه‌لی یه‌كێك له‌ بریكاره‌كانى دابه‌شكردنى به‌شه‌خۆراك،  راگه‌یاند، بۆ ئه‌مساڵ ته‌نیا یه‌ك مانگ زه‌یت هاتووه‌، بۆ برنج و شه‌كریش پێنج مانگه‌ هیچ بڕێك نه‌هاتووه‌، جگه‌ له ‌یه‌ك جار برنج، ئه‌ویش جۆرێكى خراپ بوو، سه‌باره‌ت به‌ ئاردیش، ئه‌مساڵ تا مانگى سێ هاتووه‌، تا ئێستا مانگه‌كانى چوار و پێنج نه‌هاتووه‌ و دوو مانگى كۆتایی ساڵى ڕابردووش ئارد نه‌هاتووه‌.

زۆرجار به‌رپرسانى به‌غدا له‌ ده‌رفه‌تێك ده‌گه‌ڕێن بۆ ئه‌وه‌ى هه‌رێمى پێ سزا بده‌ن و زۆر جاریش قووتى خه‌ڵك بۆ مه‌رامى سیاسى به‌كار هێنراوه‌.

مه‌سعود حه‌یده‌ر ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی له‌ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران ڕاگه‌یاند، كێشه‌ سیاسییه‌كان و په‌یوه‌ندیى نێوان هه‌رێم و به‌غدا، كاریگه‌ریى له‌سه‌ر دواكه‌وتنى به‌شه‌خۆراكى هاووڵاتییان، هاوشێوه‌ى پێداویستییه‌كانى تر هه‌یه‌ و زۆرجار به‌رپرسان له ‌به‌غدا له‌ ده‌رفه‌تێك ده‌گه‌ڕێن بۆ ئه‌وه‌ى هه‌رێم سزا بده‌ن، زۆرجاریش ڕووی داوه‌ قووتى خه‌ڵك بۆ مه‌رامی سیاسی به‌كار هێندراوه‌، به‌ڵام ئێمه‌ وه‌ك ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران به‌دواداچوون ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى فشار له‌سه‌ر حكوومه‌تى عێراق درووست بكه‌ین کە پێشێلی یاساكان نه‌كات.

مه‌سعود وتیشى: ״له‌ یاسای بودجه‌ى عێراق، ئه‌مساڵ بڕی زیاتر له ‌دوو تریلیۆن دینار بۆ كڕینى به‌شه‌خۆراكى هاووڵاتییان بۆ وه‌زاره‌تى بازرگانیی ته‌رخان كراوه‌، حكوومه‌تى عێراقیش له‌ ڕووى یاساییه‌وه‌ ناتوانێ سه‌رپێچیی ئه‌و بڕگه‌یه‌ بكات، ده‌مێنێته‌وه‌ سه‌ر كوالێتیى جۆری خۆراكه‌كه‌، چونكه‌ ئێمه‌ زانیاریمان هه‌یه‌ به‌شێك له‌و خۆراكانه‌ كۆنه‌ و به‌سه‌رچوون، هه‌روه‌ها داوامان كردووه‌ گرێبه‌سته‌كانى وه‌زاره‌تى بازرگانی بۆ كڕینى خۆراك له‌ وڵاتان شه‌فاف بێت״.

ئه‌و گرفته‌ په‌یوه‌ندیى به‌ كێشه‌ى نێوان به‌غدا و هه‌رێمه‌وه‌ هه‌بێت، پێى وایه‌ كێشه‌كه‌ په‌یوه‌ندیى به‌ گرێبه‌ستى نێوان حكوومه‌تى عێراقى و كۆمپانیاكانى خۆراكه‌وه‌ هه‌یه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی دیوانى وه‌زاره‌تى بازرگانیى هه‌رێم ڕه‌تی ده‌كاته‌وه‌ دواكه‌وتنى به‌شه‌خۆراکی هاووڵاتییانى هه‌رێم په‌یوه‌ندیی به‌ كێشه‌ سیاسییه‌كانى نێوان هه‌رێم و به‌غداوه‌ هه‌بێت.

عه‌بدولڕه‌زاق عوسمان به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیى دیوانى وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازیى حكوومه‌تى هه‌رێم راگه‌یاند، كه‌مبوونه‌وه‌ یان نه‌هاتنی به‌شه‌خۆراكى مانگانه‌ی هاووڵاتییان له ‌لایه‌ن به‌غداوه‌، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كى به‌ كێشه‌ سیاسییه‌كانى نێوان هه‌رێم و حكوومه‌تى عێراقەوە نییه‌، هه‌رچه‌نده‌ هه‌وڵ ده‌درێ ئه‌و كێشه‌یه‌ به ‌سیاسی بكرێت، به‌ڵكو كێشه‌كه‌ گشتییه‌ و زیاتر په‌یوه‌ندیی بۆ قه‌یرانى دارایی و ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ له ‌نێوان وه‌زاره‌تى بازرگانیى عێراق و كۆمپانیا بیانییه‌كان هه‌یه‌، ئه‌مه‌ش بۆ ته‌واوی عێراقه‌.

وتیشی: ״ئه‌گه‌رچی پێشنیار كرا هه‌ر پارێزگایه‌ك خۆی به‌شه‌خۆراكى دانیشتووانه‌كه‌ى دابین بكات و وه‌زاره‌تى بازرگانى پاره‌كه‌ى بدات، به‌ڵام حكوومه‌تى عێراق ڕه‌تى كرده‌وه‌ و ئه‌وان پێیان وا بوو ئه‌و بابه‌ته‌ مه‌ركه‌زییه‌ و ده‌بێت له ‌ئاستى عێراقه‌وه‌ دابه‌ش بكرێ، ئێستاش له‌م بارودۆخه‌ به‌ باشی ده‌زانین ئه‌و خۆراكه‌ به‌رده‌وام بێت، چونكه‌ هاووڵاتییان پێویستیان پێی هه‌یه‌، هه‌رچه‌نده‌ ڕێكخراوى بازرگانیى نێوده‌وڵه‌تى داواى كردبوو به‌شه‌خۆراك ببڕدرێت، به‌ڵام ئه‌و هه‌نگاوه‌ پێویستى به‌ بڕیارى په‌رله‌مانى عێراقه‌وه‌ هه‌یه‌״.

 له‌ باره‌ى خراپیی جۆری ئه‌و خۆراكانه‌ى ده‌گاته‌ هه‌رێم به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتییه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازى هه‌رێم وتى:״ ئێمه‌ زۆرجار باسمان له‌و حاڵه‌ته‌ كردووه‌ و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ نووسراومان بۆ به‌غدا به‌رز كردووەته‌وه‌ کە جۆره‌كه‌ى باش بكرێت، به‌ڵام له‌ باره‌ى گه‌نده‌ڵیی ئه‌و پڕۆسه‌یه‌وە ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندیى به‌ هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ هه‌بێت هیچ داوایه‌ك له‌سه‌ر وه‌زاره‌تى بازرگانیى هه‌رێم تۆمار نه‌كراوه‌״.

شاره‌زایه‌كى بوارى ئابوورى پێى وایه‌، كه‌مبوونه‌وه‌ یان بڕینى به‌شه‌خۆراكى هاووڵاتییان كاریگه‌ریى له‌سه‌ر ژیانى هاووڵاتییان درووست ده‌كات و نرخى شتومه‌كیش گران ده‌بێت. 

ئه‌حمه‌د كه‌ریم شاره‌زاى بوارى ئابوورى ڕاگه‌یاند، كه‌مبوونه‌وه‌ى به‌شه‌خۆراكى هاووڵاتییان یان بڕینى كاریگه‌ریى زۆر له‌سه‌ر گرانبوونى كه‌لوپه‌لی خۆراك له‌ بازاڕەكان ده‌كات، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و هۆكاره‌ش پێشتر حكوومه‌تى عێراقی ئه‌و پێشنیاره‌ى ڕه‌ت كرده‌وه‌ بۆ بڕینی به‌شه‌خۆراك و پاره‌دان به‌ هاووڵاتییان له‌ جیاتى خۆراك״.

وتیشى: ״ته‌رخانكرنى بودجه‌یه‌كى تایبه‌ت بۆ به‌شه‌خۆراكى هاووڵاتییان له‌ بودجه‌ى گشتیى عێراق هاوكارییه‌كى باشه‌، به ‌مه‌رجێك به ‌شه‌فافی و دادپه‌روه‌ری دابه‌ش بكرێت، كه‌چى ئه‌وه‌ى ده‌بینرێ به‌و شێوه‌یه‌ نییه‌ و به ‌قه‌د ئه‌و بودجه‌یه‌‌ى ته‌رخان كراوه‌ هاووڵاتییان سوودمه‌ند نابن، ئه‌مه‌ش زیانێكى تره‌ له‌ ئابووریى عێراق ده‌كه‌وێت״.

هۆكارى خراپیى به‌شه‌خۆراكى مانگانه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌، له‌ عێراقدا چه‌ند كه‌سێكى ده‌ستڕۆیشتوو له‌ پشتى ئه‌و بابه‌ته‌وه‌ن، قورسه‌ ڕێگه‌یان لێ بگرێت، ئه‌مه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ى ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى كوردستان ئاماژه‌ى بۆ ده‌كات.

خه‌ڵه‌ف ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی لیژنه‌ی كشتوكاڵ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ڕاگه‌یاند: ״خراپیی جۆری بەشەخۆراكی مانگانه‌ كه‌ ئێستاش ده‌درێته‌ هاووڵاتییان به‌رده‌وامه‌ و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ له ‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا سه‌ردانی به‌غدامان كردووه‌ و له‌گه‌ڵ وەزیری بازرگانیی عێراق كۆبوونه‌وه‌یه‌كمان ئه‌نجام دا و وه‌زیری بازرگانیی خۆیشی دانانی نا به‌وه‌ى خۆراكى مانگانه‌ كوالێتییه‌كەی خراپه‌ و ماوه‌كه‌ی كه‌می ده‌مێنێ به‌سه‌ر بچێ، به‌ڵام به‌ وته‌ی وه‌زیری بازرگانیی فیدراڵ به ‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌سانی ده‌ستڕۆیشتوو له‌ عێراق له ‌پشت گرێبه‌سته‌كانی هێنانی خۆراكەوەن، ڕێگرتنی لێی زه‌حمه‌ته‌.״

وتیشى: ״جگه‌ له‌ خراپیی كولێتیی ئه‌و خۆراكانه‌ هۆكارێكی تری به‌سه‌رچوون و خراپبوونیان بۆ كۆكاگان و شوێنی هه‌ڵگرتنیان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، كه‌ زۆرجار له‌ هه‌رێمی كوردستان به ‌شێوه‌یه‌كی خراپ هه‌ڵده‌گیرێن و ده‌بێته‌ هۆی تێكچوونی خۆراكه‌كه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ له‌و لایه‌نه‌وه‌ چارسه‌ر بكرێت.״




ئاژانس


PM:09:30:18/06/2017




ئه‌م بابه‌ته 355 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Yeezy 350 Boost V2,Adidas Yeezy 750 Boost,Adidas Zestra Chaussures,Nike Air Force 1 07,Air Force 1 Flyknit Chaussures,Air Force 1 Mid 07 Chaussures
Nike Air Max 90 Fireflies,NIKE AIR MAX 90 MID,NIKE AIR MAX 95,NIKE AIR MAX 95 CHAUSSURES,NIKE AIR MAX MOTION LW,NIKE AIR MAX TAILWIND 8