سكرتێری كۆمەڵەی كرێنشینان: 30 هەزار كرێنشین لەسلێمانی هەیە


لە سلێمانی 1500 یەكەی نیشتەجێ بۆ كرێ نشینان زیاتر لە ساڵێكە تەواو كراون بەڵام بەهۆی نەبونی خزمەتگوزاری هێشتا دابەش نەكراون بەپێی ئامارەكانی كۆمەڵەی كرێنشینان لە كوردستان نزیكەی 80 هەزار كرێنشین هەیە و زیاتر لە 30 هەزاری لە سلێمانیە.

بەرهەم قەرەداغی سكرتێری كۆمەڵەی كرێنشینانی كوردستان بە كوردیوی ڕاگەیاند:" حكومەت هاوكاریمان ناكات و حاڵەتی كوشتن و فرۆشتنی ئەندامانی جەستە لەنێو كرێنشینان ڕوی لە زیاد بون كردوە".

بەرهەم قەرەداغی دەلێت:" بەپێی ئامارەكانمان لە كوردستان نزیكەی 80 هەزار كرێنشین هەیەو نزیكەی 30 هەزاری لەسنوری سلێمانیە و ڕۆژ بەڕۆژ ئامارەكە ڕوی لە هەڵكشانە و حكومەت پلانی نیە".

هەروەها وتیشی:" بەنمونە لە سلێمانی 1500 یەكەی نیشتەجێ بۆ كرێ نشینان زیاتر لە سالێكە تەواو كراون كە 507 یەكەیان لە سیتەكەو ئەوەی دیكەی لە زڕگوێزە، بەڵام بەهۆی نەبونی خزمەتگوزاری هێشتا دابەش نەكراون و پێویتسی بە 30 ملیار دینارە بۆ تەواو كردنیان".


PM:01:33:17/06/2017




ئه‌م بابه‌ته 624 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو‌