عێراق دەبێتە "پادشا"ی فرۆشتنی نەوتی خاو و پێش عەرەبستانی سعودیە دەكەوێت

عێراق كە خێراترین وڵاتی جیهانە لە گەشەكردنی فرۆشتنی نەوتی خاوی خۆی،  لە هەناردەی نەوتدا بۆ هیندستان دەبێتە "پادشا" و پێش عەرەبستانی سعودیە دەكەوێت.

بەپێی ئەو داتایانەی لەلایەن ماڵپەڕی بڵومبێرگەوە كۆكراوەتەوە دەركەوتووە، كە عێراق دابینكاری سەرەكی نەوتی خاو بووە بۆ هیندستان لە مانگی رابردودا، بەجۆرێك یەك ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی لە رۆژێكدا بۆ ئەو وڵاتە ناردووە.

ڕونیشیكردوەتەوە لەسەدا 23ی كڕینی نەوتی خاوی هیندستان لە مانگی رابردودا لە عێراق بووە ، ئەوە لە كاتێكدایە لە ماوەی چوار مانگی ڕابردوودا ئەو رێژەیە لەسەدا 19 بووە، هاوكات پشكی سعودیە لە فرۆشتنی نەوتەكەی بە هیندستان لەسەدا یەك دابەزیوە بۆ لەسەدا 17. 

بەرهەمهێنەرانی نەوتی رێكخراوی ئۆپیك ڕوبەڕووی كێبڕكێی زۆر دەبنەوە لە بازارە سەرەكییەكانی وەكو چین و هیندستاندا لەكاتێكدا  ئۆپیك و هاوبەشەكانی لە هەوڵدان بۆ وشككردنی نەوتی كەڵەكە بوو لە بازاڕە جیهانییەكاندا. 

هیندستان لەسەدا هەشتای پێداویستی نەوتی خاوی خۆی هاوردەدەكات و بەپێی پێشبینییەكانی ئاژانسی ووزەی نێودەوڵەتی ئەو وڵاتە هەتا ساڵی 2040 خێراترین كڕیاری گەشەسەندووی نەوت دەبێت. 


AM:09:48:16/06/2017




ئه‌م بابه‌ته 762 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌