سەرۆكی شارەوانی سلێمانی گرفتەكانی چاڤی لاند دەباتە نوسینگەی پەرلەمان


سەرۆكی شارەوانی سلێمانی بۆ چارەسەركردنی كێشە‌و گرفتەكانی پڕۆژەی چاڤی لاند، پەنا دەباتەبەر پەرلەمانی كوردستان‌و دەڵێت: شارەوانی سلێمانی 17 ملیار دیناری وەكو قەرەبوو داوە بە خاوەن زەویەكانی چاڤی لاند‌و رێگەش بە هیچ كەس‌و كۆمپانیایەك نادەین ژینگە‌و دارستانەكانی سلێمانی تێكبدات.

دوای ئەوەی یوسف یاسین سەرۆكی شارەوانی سلێمانی سەردانی نوسینگەی سلێمانی پەرلەمانی كوردستانی كرد‌و لەگەڵ عومەر عینایەت سەرۆكی لیژنەی شارەوانی‌و گەشتوگوزاری پەرلەمان كۆبوەوە، لە كۆنگریەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لەكاتێكدا یەك مەتر زەوی بە 80 دینار دراوە بە كۆمپانیای چاڤی گەشتیاری كە پارەی جگەرەیەكە، ئیدی ئەوە مانای ئەوە نییە، هەركەس بەئارەزووی خۆی چی ویست بیكات‌و دارستان‌و ژینگەی سلێمانی تێكبدات.

لای خۆشیەوە عومەر عینایەت وتی: هەر كەس‌و كۆمپانیایەك موڵكی گشتی داگیر بكات، پێویستە لێی وەربگیرێتەوە. وتیشی: دەبێت نوێنەرێكی كۆمپانیای ڤاچی لاند بێتە نوسینگەی سلێمانی پەرلەمانی كوردستان‌و ڕوونكردنەوەی پێویست بۆ پەرلەمانتاران بدات.


AM:10:33:15/06/2017




ئه‌م بابه‌ته 2696 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Yeezy 350 Boost V2,Adidas Yeezy 750 Boost,Adidas Zestra Chaussures,Nike Air Force 1 07,Air Force 1 Flyknit Chaussures,Air Force 1 Mid 07 Chaussures
Nike Air Max 90 Fireflies,NIKE AIR MAX 90 MID,NIKE AIR MAX 95,NIKE AIR MAX 95 CHAUSSURES,NIKE AIR MAX MOTION LW,NIKE AIR MAX TAILWIND 8