ئەنجامی هەڵبژاردنی بەریتانیا نرخی دۆلاری ئەمریكی بەرزدەكاتەوە

نرخی دۆلار بەرانبەر دراوی جونەی ئیستەرلینی بەرزبووەوە، ئەوەش بەهۆی ئەنجامی هەڵبژاردنی بەریتانیاوە.

بەپێی بۆرسە جیهانییەكان نرخی دۆلار لەرۆژی هەینی بەرزبوونەوەیەكی بەرچاوی بەرانبەر هەموو دراوە جیهانییەكان تۆماركردووە، بەتایبەتی جونەی ئیستەرلینی.

هەر بەپێی بۆرسەكان رێژەی بەرزبوونەوەی دۆلار بەرانبەر شەش دراوی بەهێزی جیهانی بووە، ئەوەش بەرێژەی  0.37%.

هەروەها دۆلار بەرێژەی 0.14% بە 1.1196 دۆلار لەبەرانبەر یۆرۆی ئەوروپی بەرزبووەتەوە، كە ئەوە بەرزبوونەوەیەكی بەرچاوە بەرانبەر ئەو دراوە ئەوروپییە.

جونەی ئیستەرلینیش بەرێژەی 2.5% بە 1.2635 دۆلار بەرانبەر دۆلاری ئەمریكی دابەزیوەو ئەگەری دابەزینی تریشی لێدەكرێت.

بەروبوونەوەی نرخی دۆلار بەرانبەر دراوە جیهانییەكان بەتایبەت دراوی جونەی ئیستەرلینی دوای ئەوە هات رۆژی هەینی ئەنجامی هەڵبژاردنی بەریتانیا دەركەوت، كە بەپێی ئەنجامەكە هیچ پارتێك بەتەنیا ناتوانێت حكومەتی زۆرینە پێكبهێنێت، كە ئەمە كاریگەری زۆری لەسەر بۆرسە جیهانییەكان دانا.


PM:08:51:10/06/2017




ئه‌م بابه‌ته 303 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Yeezy 350 Boost V2,Adidas Yeezy 750 Boost,Adidas Zestra Chaussures,Nike Air Force 1 07,Air Force 1 Flyknit Chaussures,Air Force 1 Mid 07 Chaussures
Nike Air Max 90 Fireflies,NIKE AIR MAX 90 MID,NIKE AIR MAX 95,NIKE AIR MAX 95 CHAUSSURES,NIKE AIR MAX MOTION LW,NIKE AIR MAX TAILWIND 8