بۆ وەرگرتنی ڤیزای ئەمریکا ئاگات لە فه‌یسبوكەکەت بێت ‌


حكومه‌تی‌ ئه‌مریكا فۆرمێكی‌ نوێی‌ ده‌ركردووه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ داوای‌ ڤیزای‌ وڵاته‌كه‌ی‌ ده‌كه‌ن، له‌ فۆرمه‌كه‌دا پرسیاری‌ تێدایه‌ له‌سه‌ر ئه‌كاونتی‌ داواكاره‌كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌ ماوه‌ی‌ پێنج ساڵی‌ رابردوودا‌و هه‌روه‌ها زانیاری‌ كه‌سییش له‌ 15 ساڵی‌ رابردووه‌وه‌ تا ئێستا.

به‌رپرسانی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا له‌و باره‌یه‌وه‌ رایانگه‌یاند، جگه‌ له‌و فۆرمه‌، به‌رپرسه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆیان هه‌یه‌ زانیاری‌ زیاتریش داوا بكه‌ن‌و ئه‌گه‌ر پێویست بكات لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌باره‌ی‌ هه‌ر كه‌سێكه‌وه‌ بكه‌ن كه‌ داوای‌ ڤیزا ده‌كات، ئه‌م هه‌نگاوه‌ش بۆ پاراستنی‌ ئاسایشی‌ گشتییه‌.

پێشتریش وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كردبوو، كه‌ ئه‌و رێكۆڵینه‌وه‌‌و به‌دواداچوونه‌ تونده‌ ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌گرێته‌وه‌، كه‌ به‌ پێویست ده‌زانرێت لێیان بكۆڵرێته‌وه‌، نه‌وه‌ك په‌یوه‌ندییان به‌ بابه‌تێكه‌وه‌ هه‌بێت مه‌ترسی‌ هه‌بێت بۆ سه‌ر ئاسایشی‌ گشتی‌.

له‌و فۆرمه‌ نوێیه‌دا، كه‌سێك كه‌ داوای‌ ڤیزا ده‌كات، له‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌، یان نه‌دانه‌وه‌ سه‌رپشكه‌، به‌ڵام هه‌ر له‌ فۆرمه‌كه‌ش نووسراوه‌، ئه‌گه‌ر وه‌ڵام نه‌ده‌یته‌وه‌ له‌وانه‌یه‌ وه‌ڵامی‌ داواكارییه‌كه‌ت دوا بكه‌وێت، یان ره‌ت بكرێته‌وه‌.


PM:09:09:09/06/2017




ئه‌م بابه‌ته 798 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Yeezy 350 Boost V2,Adidas Yeezy 750 Boost,Adidas Zestra Chaussures,Nike Air Force 1 07,Air Force 1 Flyknit Chaussures,Air Force 1 Mid 07 Chaussures
Nike Air Max 90 Fireflies,NIKE AIR MAX 90 MID,NIKE AIR MAX 95,NIKE AIR MAX 95 CHAUSSURES,NIKE AIR MAX MOTION LW,NIKE AIR MAX TAILWIND 8