سلێمانى: نرخى شمه‌ك و كاڵاكان له‌ مانگى ره‌مه‌زاندا جێگیره‌

له‌ ئێوارانى ره‌مه‌زاندا بازاڕه‌كانى شارى سلێمانى جمه‌ى دێت له‌ هاووڵاتیان كه‌ بۆ كڕینى پێداویستى و خواردن روو له‌ بازار ده‌كه‌ن، فرۆشیارانیش وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن له‌م مانگه‌دا زۆربه‌ى خواردن و خواردنه‌وه‌كان و شمه‌ك و كاڵاكان ده‌فرۆشرێن.

هه‌رێمى كوردستان ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه‌ رووبەڕووی قه‌یرانى دارایى بووه‌تەوە و ئه‌وه‌ش به‌وته‌ى هاووڵاتیان كاریگه‌رى ته‌واوى هه‌یه‌ له‌ به‌رێكردنى مانگى ره‌مه‌زان به‌وه‌ى چه‌ندین خێزان هه‌ن وه‌ك پێویست ناتوانن پێداویستى ئەم مانگە دابین بکەن.

ئاكار عه‌بدوڵڵا له‌ به‌رده‌م باڵەخانەی پێشووی شارەوانی سلێمانى كارى فرۆشتنی سەوزە و میوە ده‌كات، ئه‌و له‌باره‌ى نرخى شمه‌ك و كاڵاكانه‌وه‌ دەڵێت: "له‌گه‌ڵ هاتنى مانگ ره‌مه‌زاندا هاووڵاتیان به‌ زۆرى شمه‌ك و پێدوایستى و خواردن ده‌كڕن و خواستیان بۆ کڕینی خواردن و خواردنه‌وه‌کان زیاتر ده‌بێت وه‌ك له‌ رۆژانى تر، ئه‌وه‌ش واى كردووه‌ بازار قه‌ره‌باڵغ بێت".

وتیشى: "نرخى خواردن و خواردنه‌وه‌كان گۆرانكارییان به‌سه‌ردا نه‌هاتووه‌ ته‌نها ئه‌وه‌یه‌ کە هاووڵاتیان زیاتر له‌ رۆژانى تر روویان له‌ بازار كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى پێدوایستی زیاتر بكڕن، ئێمه‌ش ناتوانین كه‌لوپه‌له‌كان گران بكه‌ین چونكه‌ سه‌رجه‌میان نرخیان له‌سه‌ره‌".

ئاكار راشیگه‌یاند: "هه‌ندێك لە خاوه‌ن دوكانەکان خۆیان نرخی شمه‌ك و كاڵاكانیان گران ده‌كه‌ن یان بڵێن نرخه‌كانیان به‌رزده‌كه‌نه‌وه‌ ئه‌وه‌ش خه‌ڵكانێكى زۆر كه‌م روو له‌و دوكانانه‌ ده‌كه‌ن، بۆیه‌ له‌90% شمه‌ك و كاڵاكان نرخه‌كانیان جێگیره‌".

شۆرش ئه‌حمه‌د کە دوكانى میوه‌جاتى هه‌یه‌، لەم بارەیەوە دەڵێت: "هاووڵاتیان له‌ ئێستادا به‌زۆرى روو له‌ بازاره‌كان ده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ى شمه‌كى زیاتر بكڕن هه‌روه‌ها له‌م مانگه‌دا هاووڵاتیان خواستیان زیاتر ده‌بێت، بۆیه‌ هه‌ندێك دوكان هه‌ڵده‌ستن به‌ به‌رزكردنه‌وه‌ى نرخی پێداویستییەکان، به‌وه‌ش هاووڵاتیان ده‌ڵێن نرخه‌كان به‌رز بوونه‌ته‌وه‌ ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدا چه‌ند دوكانێكى كه‌م ئه‌و كارده‌كه‌ن، بۆیه‌ نرخی زۆربه‌ى پێداویستییەکان جێگیرن و هیچ گۆڕانكارییه‌كى به‌سه‌ردا نه‌هاتووه‌".

وتیشى: "پێویسته‌ حكوومه‌ت و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان بەدواداچوون بکەن بۆئه‌وه‌ى لێپرسینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌دا بكرێت كه‌ له‌م مانگه‌دا نرخى شمه‌ك و كاڵا لە دوکانەكانیان به‌رز ده‌كه‌نه‌وه‌، هاووڵاتیانیش زیاتر چاوكراوه‌بن و بزانن له‌چ شوێنێك نرخی پێداویستیه‌كان گرانه‌، له‌و شوێنه‌ هیچ شتێك نه‌كڕن".

هاووڵاتى په‌یکان ئیبراهیم كه‌ بۆ كڕینى پێدوایستى و خواردن رووى له‌ بازارى شارى سلێمانى كردبوو، ئه‌و بۆچوونى خۆى له‌باره‌ى نرخه‌كانه‌وه‌ خسته‌ روو وتى: "ئه‌گه‌ر چى ئەمڕۆ دووەمین رۆژی مانگى ره‌مه‌زانە، به‌ڵام ئه‌مساڵ جیاواز له‌ ساڵى پار هیچ شمه‌ك و كاڵایه‌ك نرخه‌كه‌ى به‌رز نه‌بووەتەوه‌، بۆیە ده‌توانم بڵێم له‌ ئێستادا نرخه‌كان جێگیرن".

ئه‌و وتیشى: "ئه‌گه‌ر چى له‌ چه‌ند شوێنێك نرخه‌كان به‌رز كراوه‌نه‌ته‌وه‌ ئه‌وه‌ش خاوه‌نى دوكانه‌كان خۆیان بوون و هه‌روه‌ها چه‌ند دوكانكێكى كه‌من كه‌ وایانكردووه‌، بۆیە پێویسته‌ لیژنه‌كانى لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان ئاگادار بكرێنه‌وه‌".

ئەو هاووڵاتییە وتیشی: "هه‌رێمى كوردستان تووشى قه‌یرانى دارایى بووه‌ و مووچەی مووچەخۆران دوادەکەوێت، بۆیە ده‌بێت حكوومه‌ت رەچاوی ئەم دۆخە بکات و نرخى شمه‌ك و كاڵاكان كه‌م بكاته‌وه‌، خاوه‌ن دوكانه‌كانیش پێویسته‌ نرخه‌كان كه‌م بكه‌نه‌وه‌ تاوه‌كو هاووڵاتیان بتوانن پێداویستى و شمه‌كه‌كانیان بكڕن".

هاووڵاتیه‌كى دیکە بەناوی، عومه‌ر ئه‌بوبه‌كر بۆچوونی خۆی لەبارەی نرخى شمه‌ك و كاڵاكان لە بازاڕەکانی سلێمانی خستەڕوو، و پێی وایە کە نرخه‌كان به‌رز بوونه‌وه‌یان پێوه‌ دیاره‌ و لەوبارەیەوە وتى: "به‌ بۆچوونی من نرخى شمه‌ك و كاڵاكان به‌ڕێژه‌یه‌ك به‌رزبوونه‌وه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌وه‌ش كاریگه‌رى ته‌واوى هه‌یه‌ له‌سه‌ر هاوولاتیان".

وتیشى: "لایەنە پەیوەندارەکان به‌رپرسیارن له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخه‌كان و پێویسته‌ زیاتر كار بكەن بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و نرخانه‌ كه‌م بكرێنه‌وه‌ تاكو هاووڵاتیان بتوانن ئه‌م مانگه‌ به‌خێر و خۆشى به‌ڕێ بكه‌ن".


PM:07:17:04/06/2017




ئه‌م بابه‌ته 457 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو‌
Yeezy 350 Boost V2,Adidas Yeezy 750 Boost,Adidas Zestra Chaussures,Nike Air Force 1 07,Air Force 1 Flyknit Chaussures,Air Force 1 Mid 07 Chaussures
Nike Air Max 90 Fireflies,NIKE AIR MAX 90 MID,NIKE AIR MAX 95,NIKE AIR MAX 95 CHAUSSURES,NIKE AIR MAX MOTION LW,NIKE AIR MAX TAILWIND 8