لە وەرزی گوڵچنیندا گەشتیاران روو لە تورکیا دەکەن


لەگەڵ وەرزی گوڵچنیندا کە لەسەدا ٦٥ی گوڵاوی جیهان لە پارێزگای ئسپارتای تورکیا بەرهەم دەهێنرێت، گەشتیاران لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی دوورەوە وەک کۆریای باشوور، چین، ژاپۆن و تایوان دێن و روودەکەنە ئەو پارێزگایەی تورکیا.

وەرزی گوڵچنین لە ئسپارتا جگە لەوەی بە هۆی بەرهەمهێنانی گوڵاوەوە دەبێتە داهاتێکی باش بۆ خەڵکی ناوچەکە، هاوکات لەو وەرزەدا گەشتیارانی ناوخۆیی و بیانی بەچڕی روو لەو ناوچەیە دەکەن.

لە هەردوو قەزای کەچیبۆرو و گۆنەن لە کاتی گوڵچنین و بەرهەمهێنانی گوڵاودا، ژمارەیەکی زۆری گەشتیاران شانبەشانی جووتیاران دەچنە ناو گوڵزارەکان و دەیانەوێت بە چاوی خۆیان ئەنجامدانی ئەو کارانە ببینن و چێژی لێوەردەگرن.

ناحیەی گونەیکەنت زۆرترین گوڵزاری لێیە و زۆرترین گوڵ و گوڵاوی لێ بەرهەم دەهێنرێت، بەیانیان زوو گەشتیاران لەگەڵ جووتیاران لەناو جریوە جریوی باڵندەکان و بۆنی خۆشی گوڵاندا گوڵ دەچنن.

دوای گوڵچنین بە رێگا باوەکانی ناوچەکە گوڵاو لە گوڵەکان دەردەهێنن لە بەرچاو گەشتیاران.


PM:02:17:04/06/2017




ئه‌م بابه‌ته 587 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌