خواردنى ناوساجى لە مانگى ره‌مه‌زان

ناوساجی یەکێکە لەو خواردنە کوردەواریانه‌ى کە خێزانه‌كان دروستى ده‌كه‌ن ئه‌و خواردنه‌ پێشتر لە ماڵدا دروست دەکرا، بەڵام ئێستا لە بازاڕ و لەسەر مێز و عەرەبانەکان دروست ده‌كرێت و دەفرۆشرێت، خه‌ڵكیش له‌م مانگه‌دا زۆر رووى تێده‌كه‌ن.

لەگەڵ هاتنی مانگی رەمەزاندا ناوساجی فرۆشەکان لەناو بازاڕ و شەقامەکان ده‌ست ده‌كه‌ن به‌ دروستكردنى ناوساجى له‌و رێگه‌یه‌وه‌ به‌ هاووڵاتییانى ده‌فرۆشن، ئەم خواردنە هاوشانی خورما و شیرینی لە رەمەزاندا داواکاری زۆری لەسەرە.

ئه‌و كه‌سانه‌ى ناوساجى دروست ده‌كه‌ن به‌ بۆن و به‌رامى ناوساجیه‌كان سه‌رنجى خه‌ڵكى راده‌كێشن هه‌رئه‌وه‌ش وایكردووه‌، خه‌ڵكى حه‌ز له‌ ناوساجى بكات.

ئارام ساڵح ته‌مه‌نى 35 ساڵه‌ ماوه‌ى 10 ساڵیشه‌ دووكانى نانه‌وایى هه‌یه‌، ئه‌و له‌ ره‌مه‌زاندا له‌ به‌رده‌م دووكانه‌كه‌ى ناوساجى دروست ده‌كات، له‌باره‌ى كاره‌كه‌یه‌وه‌ وتى: "ئێمه‌ زیاتر له‌ مانگى ره‌مه‌زاندا ده‌ست ده‌كه‌ین به‌ دروستكردنى ناوساجى چونكه‌ له‌و كاته‌دا هاووڵاتییان خواستى زۆریان له‌سه‌ر ناوساجییه‌".

وتیشى: "هه‌ر له‌ مانگى ره‌مه‌زاندا زیاتر به‌ ئێواران كار ده‌كه‌ین چونكه‌ هاووڵاتییان به‌زۆرى به‌ ئێواران روومان تێده‌كه‌ن و ناوساجى ده‌كڕن بۆ به‌ربانگ یاخود پارشێوان".

ئه‌و وه‌ستایه‌ ئاماژه‌ى بۆئه‌وه‌شكرد کە له‌ ئێستادا ناوساجى خواستێكى زۆرى له‌سه‌ره‌ به‌وه‌ى هاووڵاتى وا هه‌یه‌ رۆژانه‌ به‌ برى 5 هه‌زار دینار ناوساجى ده‌كڕێت، ئه‌و باسى قه‌یرانى دارایى كرد و گوتى:" به‌ هۆى قه‌یرانى داراییه‌وه‌ هاووڵاتییان وه‌ك ساڵانى رابردوو سه‌ردانمان ناكه‌ن، ساڵان له‌ رۆژێكدا 3 سه‌د بۆ 4 سه‌د ناوساجمان دروست ده‌كرت و ده‌مان فرۆشت به‌ڵام ماوه‌ى دووساڵه‌ سه‌د بۆ 150 ناوساجى ده‌فرۆشین".

هه‌روه‌ها وه‌ستا ئه‌حمه‌د محەمه‌د له‌ بازاڕى مه‌وله‌وى ده‌ڵێت "وه‌ك خۆم ته‌نها له‌ مانگى رەمه‌زاندا كارى دروستكردنى ناوساجى ده‌كه‌م چونكه‌ له‌م كاته‌دا كڕیارى زۆرى ده‌بێت هاووڵاتییان حه‌زیان له‌ ناوساجییه‌". 

وتیشى: "ساڵانى رابردوو هه‌زار ناوساجیم له‌ رۆژێكدا دروست ده‌كرد به‌ڵام ئه‌مساڵ 300 بۆ 400 دانه‌ دروست ئه‌كه‌م له‌ رۆژێكدا ئه‌وه‌ش به‌ راده‌یه‌ك كه‌مى كردووه‌ كه‌ ئه‌ویش به‌ هۆى قه‌یرانى داراییه‌وه‌یه‌". 

هاووڵاتی عوسمان تۆفیق له‌ باره‌ى خواردنى ناوساجیه‌وه‌ وتى: "ئێمه‌ى موسوڵمانان به‌ڕۆژوو ده‌بین، به‌یانى تا ئێواره‌ هیچ شتێك ناخۆین كاتێكیش نزیكى بانگى مەغریب ده‌بینه‌وه‌، ئاره‌زوو له‌ هه‌موو خواردنێك ده‌كه‌ین. ناوساجى بۆ كاتى پارشێو خواردنێكى بەتامە به‌ ماست و چاى شیرینه‌وه‌ بخورێت و، خێزانى خۆشمان هه‌موو ئێواره‌ و پارشێوانێك ناوساجى ده‌خۆین".

هاووڵاتی شیراز حه‌مه‌ساڵح وتى: "له‌ مانگى ره‌مه‌زاندا ناوساجى ده‌كرم بۆ ئه‌وه‌ى له‌ پارشێودا به‌ ماست و چاوه‌ بیخۆین".



AM:11:30:04/06/2017




ئه‌م بابه‌ته 235 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Yeezy 350 Boost V2,Adidas Yeezy 750 Boost,Adidas Zestra Chaussures,Nike Air Force 1 07,Air Force 1 Flyknit Chaussures,Air Force 1 Mid 07 Chaussures
Nike Air Max 90 Fireflies,NIKE AIR MAX 90 MID,NIKE AIR MAX 95,NIKE AIR MAX 95 CHAUSSURES,NIKE AIR MAX MOTION LW,NIKE AIR MAX TAILWIND 8