كۆڕبه‌ندی ئابوری سان پترسبۆرگ ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد


له‌ شاری‌ پترسبۆرگی‌ ڕوسیا به‌به‌شداری‌ ژماره‌یه‌كی‌ زۆر له‌  به‌رپرسی‌ باڵای‌ وڵاتان و گه‌وره‌ بازرگان و كه‌سایه‌تیه‌ جیهانیه‌كان كۆڕبه‌ندی ئابوری نێوده‌وڵه‌تی‌ سان پترسبۆرگ ده‌ستی‌ به‌كاره‌كانی‌ كرد. 

به‌پێی‌ زانیارییه‌كان له‌ كۆربه‌نده‌كه‌دا ئابوری‌ جیهانی‌ و ته‌كنه‌لۆجیای‌ نوێ و ده‌سته‌به‌ركردنی‌ هه‌لی‌ كار وه‌ك بنه‌مای‌ په‌ره‌پێدان گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌ ده‌كرێت.

هاوكات شاندێكی‌ باڵای‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم به‌شداری ده‌كات و بڕیاریشه‌ له‌ په‌راوێزی‌ كۆڕبه‌نده‌كه‌دا له‌گه‌ڵ‌ سه‌رۆك و به‌رپرسانی‌ باڵای‌ ڕوسیا كۆببێته‌وه‌.

كۆڕبه‌ندی ئابوری سان پترسبۆرگ له‌كاتێكدایه‌ له‌ئێستادا ڕوسیا زیاتر له‌ساڵانی ڕابردوو گرنگی‌ به‌وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌دات، به‌ئامانجی‌ پێداچوونه‌وه‌و په‌ره‌پێدانی‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی‌ نێوانیان.


PM:02:04:01/06/2017




ئه‌م بابه‌ته 381 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌