عەبدولستار مەجید: زیاد لەپێویستی هەرێم گەنممان هەیە، بەڵام عێراق لێمان ناكڕێت

عەبدولستار مەجید، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوە ئاوییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان  لەچاوپێكەوتنێكدا تیشك دەخاتەسەر هەوڵەكانی وەزارەتەكەی بۆ وەرگرتن و كڕینەوەی گەنمی ئەمساڵی جوتیارانی كوردستان:
 
ئەمساڵیش حكومەتی ناوەندی عیراق بڕیاریداوە نیوەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی كوردستان وەربگرێت، و لەبەرئەوە ئێوە وەكو وەزارەتی كشتوكاڵ پێشنیارتان كردووە حكومەتی هەرێم خۆی گەنمی ئەمساڵی جوتیارانی كوردستان وەربگرێتەوە؟

عەبدولستار مەجید: بەڵێ ئەو پێشنیارەم كردووە بۆ بەڕێز سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان.

پێشنیارەكانی ئێوە چی بوون؟

عەبدولستار مەجید: دوو پێشنیارم كردووە بۆ بەڕێز سەرۆكی حكومەت، یەكێكیان ئەوەیە یان ئەوەی 50 ملیارمان بۆ تەرخانبكەن بۆ ئەوەی ئێمە پاڵپشتی كۆمپانیاكان بكەین ئەو گەنمەی هەیە هەناردەی دەرەوەی بكەین، چونكە تێچوونی بەرهەمیهێنانی گەنم لە وڵاتی ئێمە زۆرە ئەو وڵاتانە ئەو پارەیەی پێنادەن كە نرخێكی گونجاو بكات بۆ جووتیاری ئێمە، بۆ نموونە ئەوان 250 هەزار دینار دەدەن بۆ هەر تەنێك، ساڵی پار كۆمپانیایەكی ئێرانی هات، كۆمپانیایەكی میسری هات ئامادەبوون هەموو گەنمی ئێمە بكڕنەوە بەڵام 250 هەزار دینار  بۆ هەر تەنێك پێدەدەن، كە ئەمە كێشەی  جوتیارانی پێ چارەسەرنابێت و ئەو نرخە گونجاو نییە بۆ گەنمی ئێمە.

پێشنیاری دووەم ئەوەیە: یان 200 ملیار دینارمان بۆ تەرخانبكەن، ئێمە بڕی  ئەو گەنمەی دەمێنێتەوە لە جوتیاران كە دەكاتە نزیكەی 400 هەزار تەن، ئێمە خۆمان وەكو وەزارەت بە پاڵپشتییەوە بیكڕینەوە و بیدەینەوە بە كارگەكانی ئارد و نانەواخانەكان بۆ ئەوەی پێداویستی خۆمانی پێ جێبەجێ بكەین.

وەڵامی ئەوان چییە؟

عەبدولستار مەجید: تا ئێستا وەڵاممان وەرنەگرتووەتەوە.

لەلایەن حكومەتی ناوەندییەوە هەتا ئێستا بڕیاری ئەوان چییە بۆ وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێم؟

عەبدولستار مەجید: من لەگەڵ بەڕێز وەزیری كشتوكاڵی عیراق دانیشتووم كە لێرە بانگهێشتكرابوو. ئەوەی ئێمە تێبینیمان كرد ئەوەبوو ئەوان بریارێكیان داوە لەلایەن خۆیانەوە دەڵێن ئێوە وەكو هەرێمی كوردستان پەرلەمانتارەكانتان، بەرپرسەكانتان ئەڵێن هەموو شتێكی لەسەدا 17 مان دەوێت، فەرموون ئێمەش لەم بابەتەدا لەسەدا 17 تان دەدەینێ بەڵام لەسەدا 17 لەمەدا بۆ ئێمە زیانی هەیە،  چونكە عیراق لەبنەڕەتدا خۆی پێویستی بە كڕینی گەنمە، ئێمە سەرمان سوڕماوە چۆن دێیت گەنم لە دەرەوەی وڵات دەكڕیت و رێژەی لەسەدا 17 گەنم لە ئێمە وەردەگریت؟! عێراق بەشی پێداویستی خۆی گەنمی نییە وبۆیە لەدەرەوە دەیكڕێت، بەڵام ئێمە زیاد لەپێویستی خۆمان گەنممان هەیە و عێراق دەچێت لە وڵاتانی دیكە گەنم دەكڕێت بەڵام لە ئێمەی ناكڕێت، ئێمەش ئەمەمان پێوتوون .

دواجار ئەوان دەڵێن ئێوە لەسەدا 17ی تان بەردەكەوێت لەوبودجەیەی كە بۆ كڕینی گەنم لە عێراق  بەگشتی تەرخانكراوە، بە هەرێمیشەوە، كە بریتیە لە یەك تریلیۆن و 250 هەزار ملیار دینار، و بەو پێیە 420 هەزار تەن لە ئێمە دەكڕنەوە بەپێی پشكی ئەو پارەیەی بۆ هەرێمی كوردستان تەرخانكراوە. 

ئێوە چیتان كرد بۆ چارەسەركردنی ئەم كێشەیە؟

 عەبدولستار مەجید: ئێمە هەوڵماندا گەنمی سنوری ماددەی 140 لەسەر هەرێمی كوردستان حیساب نەكرێت،ئەوەش ڕەنگە نزیكەی 150 هەزار تەنێك ببێت. هەوڵێكی دیكە ئەوەیە، ئەوان (حكومەتی ناوەندی) بە نیازن تریلیۆنێك زیاتربكەن بۆ كڕینەوەی گەنمی جوتیاران چونكە بەشیان ناكات، لەوەشدا ئێمەش پشكێكی دیكەمان بەردەكەوێت كە دەكاتە نزیكەی 650 هەزار تەنێك ، بەڵام لەگەڵ ئەمانەشدا ئێمە گەنمی زیادەمان هەیە.
 
 
 



PM:04:16:29/05/2017




ئه‌م بابه‌ته 581 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Yeezy 350 Boost V2,Adidas Yeezy 750 Boost,Adidas Zestra Chaussures,Nike Air Force 1 07,Air Force 1 Flyknit Chaussures,Air Force 1 Mid 07 Chaussures
Nike Air Max 90 Fireflies,NIKE AIR MAX 90 MID,NIKE AIR MAX 95,NIKE AIR MAX 95 CHAUSSURES,NIKE AIR MAX MOTION LW,NIKE AIR MAX TAILWIND 8